بەکارهێنانی گەرم و ساردی دوای پێکانی وەرزشی - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2020/06/11

بەکارهێنانی گەرم و ساردی دوای پێکانی وەرزشی

زۆر کات لە کاتی پێکانی وەرزشی ساردی یان گەرمی بەکار دەهێنرێت ، ئەوەی باوە لای زۆرێک لە وەرزشکاران لە ساتی ڕودانی پێکان بەکارهێنانی ساردی شیاوە.
پاشان کاتی بونی ئازار لە ماسولکەکان کەمکردنەوەی ئازار گەرمی شیاوە.
بەکارهێنانی ساردی ئەبێتە مایەی پچوک کردنەوەی مولولەکانی خوێن کە ئەم لایەنە دەبێتە ڕێگر لە بەربون و کۆبونەوەی خوێن لە ناوچەی پێکانەکە پاشان دواخستنی هەڵئاوسان لە دواییدا، باشتر وایە ساردی بۆ ماوەی ٢٤ بۆ ٤٨ کاتژمێر بەکار بهێنرێت کە بۆ هەر کاتژمێڕیک ماوەی ٢٠ خولەک ئەم کردارە ئەنجام بدرێت تا ڕیگر بێت لە زیان گەیاندن بە مولولە لاوەکیەکانی ناوچەی پێکراو. بەڵام لەماوەی ئاماژەپێکراو بەکارهێنانی ساردی زیانبەخشە چونکە زیان دەگەیەنێت بە پێست.

وەک سەرەتا ئاماژەمان پێکرد گەرمی بۆ کەمکردنەوەی ئازار لە ماسولکەکان پێویستە چونکە دەبێتە مایەی بەرزکردنەوەی فشاری خوێن لە ناوەندی پێکراو کە لەم بارە چەند گۆڕانکاریەکی فسیۆلۆجی ڕوودەدات ئەوێش بزواندنی ماسولکەیە بۆ زوتر چاکبونەوەو پێدانی نەرمی بە ناوچەی پێکراو بۆیە ئەمەش دەبێتە ڕیگر لە ئۆکسجین و خوراک کە دەبێتە مایەی رزگاربوون لە پاشەڕۆ زیان بەخشەکان لە ناوەندی پێکراو.

هەروەها گەرمی ڕۆڵێکی باشی هەیە لە بۆ جومگەکان و هەروەها پێش ئەنجامدانی مەشقێک وەک خۆگەرمکردنی پێشوەخت بۆ ڕێگری لە پێکان،

بەشێوەیەکی گشتی ئازاری درێژخایەن کە هەوکردنی لەگەڵدا نەبێت گەرمکردنی ماسولەکە سودێکی زۆری هەیە وەک ساردی ئەم کردارەش وەک بەرگێک وایە کە لە نێوان گەرمی و پێستا دروست دەبێت وەک قوماشێک بۆیە زانایان بە باشی دەزانن گەرمکردن بۆ کاتی پێکان لە نێوان ١٥-٢٠ خولەک بێت، پاشان یەکێک لەتازەترین ڕێگاکان کە لە ئێستادا پەیڕەودەکرێت بەکارهێنانی هەردوو بوارەکەیە (گەرمی ساردی) بۆ نمونە ٢٠ خولەک گەرمی پاشان بەدوایدا ساردی بۆ هەمان ماوە کە شارەزایانی چارەسەری سروشتی و ڕاهێنەران ئاماژەی پێ دەکەن.

ئــالان ســلاح سـاڵح
مامۆستای زانکۆی سلیمانی

Post Bottom Ad

Pages