جۆرە سەرەکیەکانی پێکانی وەرزشی:
١- پێکانی ڕاستەوخۆ یان کتوپڕ: لەدەرەنجامی بەرکەوتنی جەستە بە ەبرێکی ڕاستەوخۆ یان کەوتنە خوارەوە ڕوودەدات.
٢- دووبارەبونەوەی پێکان: هەمان ناوچەی پێکراو لەڕابردوودا تووشی پێکان دەبێتەوە لەئەنجامی چارەسەرنەبوون بەشێوەیەکی دروست یان بەهۆی لاوازی ئەو ئەندامە بۆ نمونە دەرچونی جومگەی شان.
٣-تووشبون بەپێکان لەدەرەنجامی شەکەتی و ماندوێتی: ئەمەش بەهۆی پێدانی مەشقی بەهێز کە پێویستی بەکۆششی زۆرە لەڕێگەی ماسولکە لاوازەکانی جەستە و کەبەرگەی ئەو مەشقانە ناگرێت، هەروەها نەبونی ڕیزبەندی لەمەشقدا و پێنەدانی پشووی پێویست لەنێو مەشقەکاندا.
٤- تووشبون بەپێکان لەدەرەنجامی نەبونی هاوسەنگی: لاوازی لەڕووی هەندیک لایەنی توانای جەستەیی وەک (شەنگی، هاوسەنگی، نێوان کۆئەندامەکانی ماسولکە و دەمار)، هەروەها لاوازی لەڕووی کارای هونەری یاریزانەکان لەڕووی بەرزبونەوەو بازدان.