پێکانی ماسوولکەی دورخەری ڕان (فەتح) سەرچاوە - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2020/06/11

پێکانی ماسوولکەی دورخەری ڕان (فەتح) سەرچاوە

یەکێک لە باوترین پێکانەکانی ئەمڕۆ لە نێو زۆربەی وەرزشوانان ئەو پێکانەیە کە بە زمانی ئینگلیزی پێی دەوترێت ( Groin pull ) لە نێو ئێمەدا بە پێکانی فەتح ناسراوە . ئەم پێکانە لەگەڵ ئەوەی کە زۆر مەترسیدار نییە بەڵام زۆر جار هۆی دوورکەوتنەوەی یاریزان بە ماوەی ۳ هەفتە . بێگومان ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئاستی یاریزان دابەزێت ئەویش بە دابڕان لە یەکە مەشقییەکانەوە.
هەر لەبەر گرنگی ئەم بابەتە تۆزێک بە وردەکارییەوە باسی لێوە دەکەین.
سەرەتا بۆ زیاتر تێگەیشتن لەم بابەتە پێویستە ئەگەر بە شێوەیەکی کەمیش بێت چەند لایەنێکی توێکاری ڕوون بکەینەوە . هەروەکو لای زۆربەمان ئاشکرایە ماسوولکەکان لە ڕیشاڵ پێکهاتوون و کاری سەرەکی ماسوولکە دابینکردنی هێزە ئەویش لە ڕێگەی خاوبوونەوەو گرژبوونە وەیان ئەگەر سەیرێکی ماسوولکەکانی ڕان بکەین ئەوە چەند جۆرێکیان دەبینین هەروەکو لە وێنەکەدا بە دیار ئەکەوێت ئەو ماسولکەی پێی دەوترێت ماسوولکەی دوورخەری ڕان کە کاری ئەو ماسوولکەیەش بریتییە لە جوڵانی قاچ بۆ لای دەرەوەی لەش لەگەڵ گروپی ماسوولکەکانی جومگەی سمت .

هۆیەکانی ڕوودانی فەتح
بە گوێرەی پسپۆڕان و شارەزایانی جیهانی بواری نۆشداری وەرزشی فەتح لەبەر ئەو هۆیانەی خوارەوە ڕوودەدات :
۱ـ کەم ئەنجامدانی لەش گەرمکردنەوە(الاحماء): پێش یاریکردن و ئەنجامدانی هەر جوڵەیەکی بەهێز و خێرا ئەگەر ماسوولکەی دوورخەر بەباشی ئامادەو گەرم نەکرێت و چەند ڕاهێنانێکی تایبەت بە نەرمی لەش ئەنجام نەدرێت کۆئەندامی دەماریش کارەکەی خۆی بەباشی ناکات ، کۆئەندامی دەمار ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان ماسوولکە و دەمارەکان هەیە .
۲ـ بارکردنی ماسوولکە زیاتر لە توانستی خۆی : هەروەکو ئاشکرایە ماسوولکەی دورخەری سمت بەرپرسە لە جێگیرکردنی قاچ لە کاتی ڕۆیشتن ، ڕاکردن ، و بازدان ...هتد ئەوە فشاری زۆری ئەکەوێتە سەر و ئەو فشارەش تەنها لە حاڵەتی ڕێکی قاچەکان نییە بەڵکو جوڵەی بازنەی و نیمچە بازنەییش دەگرێتەوە ، لەبەر هەمان هۆکاریش ئەبێت لە نێوان ڕاهێنانەکان یاریزان پشووی گونجاو وەربگرێت .
۳ـ دەرچوونی خێرایی لە ناکاو لە کاتی مەشق و بازدان و هەروەها گۆڕینی ئاڕاستەی لەش.
٤ـ پەیڕەو نەکردنی لایەنە هونەرییەکانی کارامە(لایەنی تەکنیک) : ئەمەش هۆکارێکی دیکەی ئەو پێکانەیە، چونکە هەموو جموجۆڵێکی وەرزشی لایەنی تەکنیکی خۆی هەیە ئەو تەکنیکەش بە هەڕەمەکی نەهاتووە بەڵکو لەسەر بنەمای زانستەکانی توێکاری و میکانیکی و زانستی دیکە دانراون ، بۆیە فەرامۆش کردنی ئەم لایەنە دەبێت هۆیەک لە ڕوودانی فەتح .
٥ـ بەرکەوتنی ناوەوەی ڕان بە شتێکی ڕەق: زۆر جار یاریزان بەهۆی بەرکەوتن یان پێکدادان لەگەڵ یاریزانی بەرامبەر ماسوولکەکانی تووشی داتلیشان ئەبێتەوە جا داتلیشانی ڕێژەیی بێت یان دتلیشانی تەواو ، ئەم هۆکارەش بە هۆکاری ڕاستەوخۆ ئەژمار دەکرێ .
نیشانەکانی
۱ـ ئازارێکی توند (کە زۆر جار کەسی پێکاو وا وەسفی دەکات وەکو لێدانی چەقۆ وایە ) ، جاری واش هەیە یاریزانەکە گوێی لە دەنگی داتلیشانی ماسوولکەکە دەبێت وەکو کرتەیەکی توند وایە .
۲ـ پەککەوتنی یاریزان و وەستانی لە یاریکردن یاخود هێواشبوونوەی جوڵەکانی ئەمە زیاتر پەیوەستە بە توندی پێکانەکە.
۳ـ دوای ۲٤ کاتژمێر شوێنی پێکاوەکە دەئاوسێت یان مۆر دەبێت هەروا ئەگەر دەست لەسەر شوێنی پێکانەکە دابنرێ ئەوە هەست بە گەرمییەک ئەکرێت
٤ـ ئێش و ئازار لە کاتی جوڵاندنی قاچە پێکاوەکە بۆ پێشەوە و لایەکان هەروەها لە کاتی جوتکردنی قاچەکان.
٥ـ هەستکردن بە لاوازی ماسوولکەکانی ڕان لە کاتی ئەنجامدانی جموجۆڵەکان.

چارەسەر
۱ـ دوای توشبوون بە فەتح ئەبێ یاریزان لە یاریکردن
بوەستێت .
۲ـ دانانی شتی سارد لەسەر شوێنی پێکانەکە(وەکو سپرای سارد یا بەفر) بۆ ماوەی ۲٤ کاتژمێری بەردەوام بۆماوەی ۱٠ تا ۱٥ خولەک هەموو ٦٠ خولەکێک.
۳ـ پێچانی ڕان بە باندجێک بە شێوەیەک نە زۆر توند بێت نە زۆر شل (مامناوەندی ) .
٤ـ ئەگەر پێکانەکە زۆر توند بوو ئەوە دەبێت یاریزان بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە، دکتۆری تایبەت بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست بیبینێت .
وە لەدوای چارەسەر پێویستە ڕاهێنانی تایبەت بکرێت تا وەکو هێز بۆ ماسولەکەکە بگەڕێتەوە.

سەرچاوە :کتێبی تەندروستی وەرزشوانان لە نووسینی (د.سەڵاح سۆفی)



Post Bottom Ad

Pages