بە پێی جۆری وەرزشەکەت دەبێت چی خۆراکێک بخۆیت - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2020/04/20

بە پێی جۆری وەرزشەکەت دەبێت چی خۆراکێک بخۆیت



ئەو کەسانەی کە جیم دەکەن بە پێی ئەو وەرزشەی ئەنجامی دەدەن جۆری خواردنەکەیان دەگۆڕیت، بۆ ئەوەی وەرزش کردنەکەت ئەنجامێکی باشی هەبێت دەتوانیت ڕۆژانە ئەم خۆراکانە بخۆیت بە پێی جۆری وەرزشەکەت.

بۆ بنیادنانی ماسولکە:
 ئەو خۆراکانە بخۆ کە پرۆتینی تێدایە، هەروەها دور بکەوە لەو خواردنانەی بۆ گەدە قورسە، کاتژمێرێک پێش ئەنجامدانی جیم ئەو خۆراکانە بخۆ کە کاربۆهیدراتی تێدایە، بە گشتی ڕۆژانە خواردنی ئەم خۆراکانە سودی زۆرە: 
- سپێنەی هێلکە.
- ئاوی ماست.
- پرتەقاڵ، سێو، شلیک.
- برنجی دەنک درێژ یان برنجی قاوەیی.
- پاستا.
- مریشک.

بۆ کێش دابەزاندن، دەتوانیت سود لەم خۆراکانە وەربگریت:
- هێلکە بە کوڵاوی.
- گوێز.
- خواردنی بادەم، بندق، چەرەسات.
- نیو کوپ برنج.
- میوە بە هەموو جۆرەکانیەوە.
- شۆفان.

بۆ بەدەستهێنانی وزە:
بێگومان بۆ ئەنجامدانی جیم وزەیەکی زۆری پێویستە، دەتوانیت سود لەم خۆراکانە وەربگریت:
- گوشراوی میوەکان.
- ماست.
- شۆفان.
- خواردنی نان بە دوو پارچە گۆشتەوە.
- مریشک لەگەل برنج و سەوزە.
- سێو 
-پاقلەمەنیەکان.

بۆ تەندروستی خانمان:
-  گوشراوی میوەکان.
- ماست، شیر.
- گۆشت لەگەڵ نان.
- نیو کوپ شۆفان لەگەڵ هەنگوین تێکەڵ بکەو بیخۆ.
- پەتاتەی شیرین.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages