به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى نەخۆشی ڤایرۆسى كۆرۆنا ( کۆڤید 19 ) وه‌ك خۆپاراستن له ڤایرۆسه‌كه ، ته‌واوى هۆڵه وه‌رزشییه‌كان و مه‌له‌وانگه‌كان لە هەولێر داخراون کاتی کردنەوەشیان تا 1 / 6 دەبێت.
دانا جومعە سەرۆکی لێژنەی باڵای پارێزگای ھەولێر ، لەلێدانێکی تایبەت بە ماڵپەری ( سابات سپۆڕت )ـی ڕاگەیاند هۆڵه وه‌رزشییه‌كان و مه‌له‌وانگه‌كان لەشاری هەولێر و دەوروبەری ناکرێنەوە تا 1 / 6 / 2020.
سەبارەت بەنەکردنەوەی هۆڵه وه‌رزشییه‌كان و مه‌له‌وانگه‌كان داناجمعە ڕایگەیاند لەبەرئەوەی چەند ڕۆژێکی کەمی ماوە بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز هۆڵەوەرزشیەکان بەڕۆژ ناکرێنەوە لەبەرئەوەی خەڵک بەڕۆژوە ، لەکاتی شەوانیش دا بەهۆی ئەوەی ڕێگای هاتووچۆ قەدەخەیە لەشەوانیش ناتوانن بیکەنەوە.
داناجمعە ئەوەشی دووپات کردەوە تاڕەوشەکە بەتەواوی ئاسای نەبێتەوە لەشاری هەولێر ڕێگانادەین تا 1 / 6 هیچ هۆڵێکی وەرزشی و مەلەوانگایەک بکرێتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق