سابات سپۆرت - "تا داوای لێبوردن نەکات یاری ناکات": ململانێی یاریزانی ڕیال مەدرید لەگەڵ ئاربلۆا دەبێتە هۆی "پەراوێزخستنی".
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، ڕائول ئەسینسیۆی یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید دەمەقاڵەی گەورەی لەگەڵ ئەلڤارۆ ئاربێلۆی ڕاهێنەری یانەکەیدا هەبووە، بەهۆی دوورخستنەوەی لە یارییەکەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مانچستەر سیتی.
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، گرژی و ئاڵۆزییەکان لەنێوان ئەسینسیۆ و ئاربێلۆا دروستبووە دوای ئەوەی بەرامبەر مانچستەر سیتی لەسەر کورسی یەدەگ دانرا، بەڵام چیرۆکەکە لەو کاتەوە دەستیپێکرد کە بڕیاربوو یاریزانەکە بەرامبەر ئێلچی دەستپێبکات، بەڵام چووەتە ئۆفیسی ڕاهێنەرەکەی بۆ ئەوەی پێی بڵێت کە تووشی ئازارێکی کەم لە ماسولکەکانی بووە و هەستی بە ئامادەیی نەکردووە بۆ یاریکردن.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، گرژییەکە لەو گفتوگۆ ڕاستەوخۆیەی نێوان هەردوولادا دەرکەوتووە و شتەکان خراپتر بوون کاتێک ئاربێلۆا بە یاریزانەکەی ڕودیگەری وتووە کە لە یارییەکەی ئێلچی دوورخرابووەوە وەک ئامادەکارییەک بۆ یاریی گەڕانەوە بەرامبەر سیتی، کە دەبێت یارییەکە ئەنجامبدات.
ئاسێنسیۆ بەرامبەر ئێلچی لە پێکهاتەی یانەکەی دوورخرایەوە، گەشتی بۆ مانچستەر نەکرد، سەرەڕای مەشقەکانی بە شێوەیەکی ئاسایی لە یاریی دێربیدا بەشداری نەکرد، چونکە دوای ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاهێنەرەکە سەبارەت بە بڕیاری لەسەر کورسی یەدەگ لە بەرامبەر سیتی داوای لێبوردنی لە تیپەکە نەکرد.
ئاربێلۆا دوای کۆتاییهاتنی یەکێک لە مەشقەکانی مەشقەکان پرسیاری لە یاریزانەکانی کرد کە ئایا هیچیان قسەیان هەیە، بەڵام بەرگریکارەکە سەری دابەزاند و بێدەنگ بوو و داوای لێبوردنی نەکرد، ئەمەش وایکرد لە بەشداریکردن لەگەڵ ڕیال مەدرید دوور بکەوێتەوە سەرەڕای ئەوەی لەسەر کورسی یەدەگ بوو بەرامبەر ڕیال مایۆرکا و بایرن میونشن.


ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق