سابات سپۆرت-ڕیال مەدرید مەرجی بۆ گواستنەوەی ڕۆدری دانا
دیفێنسا سێنتڕاڵ ئاشکرایکرد، یانەی ڕیال مەدرید ئارەزووی گواستنەوەی ڕۆدری یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی دەکات لەم هاوینەدا.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، یانە ئیسپانییەکە دوو مەرجی سەرەکی بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکەیان داناوە، ئەویش پێویستە یاریزانەکە لە مۆندیالی داهاتوودا توانای جەستەیی خۆی بسەلمێنێت، هەروەها نابێت نرخی گواستنەوەی یاریزانان لە 50 ملیۆن یۆرۆ زیاتر بێت.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق