هاندەرانی مۆندیالی ٢٠٢٦ فیفا تۆمەتبار دەکەن بەوەی لە دابەشکردنی بلیتەکاندا چەواشەیان کردووە. - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2026/04/08

هاندەرانی مۆندیالی ٢٠٢٦ فیفا تۆمەتبار دەکەن بەوەی لە دابەشکردنی بلیتەکاندا چەواشەیان کردووە.


سابات سپۆرت- بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی زە ئەتلەتیک، کڕیارانی بلیتی مۆندیال فیفایان تۆمەتبار کردووە بەوەی بە نەخشەی یاریگاکان چەواشەیان کردووە کە بە شێوەیەکی نادروست شوێنی ئەو کورسییانەی کە دەیانکڕی.

لە وەرزی پایز و زستاندا فیفا زیاتر لە 3 ملیۆن بلیتی مۆندیالی 2026ی فرۆشتووە. نرخی بلیتەکان بە چوار بەش دانرابوو، هەر پۆلێک هاوتایە لەگەڵ کۆمەڵێک بەش لە ستاندەکانی هەر یاریگایەک، بەپێی نەخشە ڕەنگاوڕەنگەکان کە لەسەر پلاتفۆرمی بلیتکردن دەرکەوتوون و بە شێوەی ئۆنلاین بڵاوکراونەتەوە.

ئەم نەخشانە پێشنیاریان دەکرد کە بلیتی پۆلی یەکەم کە گرانترینن، ڕەنگە کورسی لە هەر شوێنێکی ناو ستاندەکانی خوارەوە یان لە هەندێک یاریگادا لە شوێنە سەرەکییەکانی ناو پلە دووەمدا کورسی بدەن.

بەڵام هەفتەی ڕابردوو کاتێک فیفا بلیتەکانی بۆ شوێنی دانیشتنی دیاریکراو لە چوارچێوەی هەندێک بەشدا دیاریکردەوە، زۆرێک لە هاندەران لە شوێنی نەخوازراو دانران، وەک گۆشە یان پشت گۆڵ. تەنانەت هەندێک لە خاوەن بلیتەکانی پۆلی یەکەم لە بەشەکانی پێشوودا وەک پۆلی ٢ دانران، جگە لەوەش نەخشەی دانیشتن لەسەر سەکۆی بلیتکردن و ماڵپەڕی دووبارە فرۆشتنەوە نیشانیدا کە کورسی لە خوازراوترین شوێنەکاندا بەردەست نەبوو، ئەمەش وایکرد هاندەران باوەڕیان بەوە هەبێت کە ئەو کورسیانە هەرگیز لە ڕاستیدا بۆ خاوەن بلیتی پۆلی یەکەم بۆ چەندین لە ١٠٤ یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە تەرخان نەکراون.

بە پێچەوانەوە نەخشەکانی تر ئاماژە بەوە دەکەن کە زۆرێک لەو کورسییانەی کە لە پەراوێزی ستاندی خوارەوە دانراون، کە بڕیار بوو لە پۆلی یەکەمدا بن، لە ڕاستیدا وەک بەشێک لە پاکێجی میوانداری حجزکراون.

جۆردن لێکۆڤەر، یەکێکە لەو هاندەرانەی کە زیانیان بەرکەوتووە، بە ڕۆژنامەی ئەتلەتیکی ڕاگەیاندووە: زۆر کەس هەست دەکەن بەلاڕێدا بردوون، یان لانیکەم سەریان لێ شێوا، یان ڕەنگە بەگشتی بێهیوا بن بەهۆی شێوازی تەرخانکردنی کورسییەکانەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە قۆناغی سێیەمی تیروپشکەکەدا بلیتی پلە یەک وەرگرتووە، بەڵام ئەو کورسییانەی کە دواتر لە دوو یاریدا لە یاریگای AT&T لە شاری ئارلینگتۆن لە ویلایەتی تەکساس بۆی تەرخانکرابوون، بەو بەشانە بوون کە لە کاتی کڕینیدا وەک پلە دوو پۆلێنکراون.

فیفا لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەی ئەتلەتیکی دایەوە و ڕوونیکردەوە کە "نەخشە ڕێنماییەکان" "بۆ یارمەتیدانی هاندەران لە شوێنی ئەگەری کورسییەکانیان لەناو یاریگاکەدا تێبگەن، ئەم نەخشانە بۆ ئەوەن کە تێڕوانینێکی گشتی پێشکەش بکەن، نەک بۆ دیاریکردنی شوێنی وردی کورسییەکان".

ئەم مشتومڕە کە وایکردووە هەندێک لە هەوادارانی سکاڵا تۆمار بکەن یان بیر لە ڕێکاری یاسایی بکەنەوە، بەشێکی لە ئاڵۆزی ئاشتکردنەوەی ستراتیژی تەقلیدی بلیتکردنی فیدراسیۆنەکە لەگەڵ خواستی سوودوەرگرتن لە بازاڕی ئەمریکا سەرچاوە دەگرێت.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages