ماتیۆس: نۆیەر شایەنی ئەوەیە لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بێت، بەڵام ئەوە ڕوونادات. - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2026/04/08

ماتیۆس: نۆیەر شایەنی ئەوەیە لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بێت، بەڵام ئەوە ڕوونادات.


سابات سپۆرت- مانوێل نۆیەر، گۆڵپارێزی بایرن میونشن، مشتومڕەکانی لەسەر ئەوەی کێ دەبێتە گۆڵپارێزی ئەڵمانیا لە مۆندیالدا، دوای ئەو ئاستە نایابەی بەرامبەر یانەی ڕیال مەدرید و بەدەستهێنانی خەڵاتی "باشترین یاریزانی یارییەکە"، مشتومڕەکانی هەڵگیرساندەوە. بەڵام ئەستێرەکانی پێشوو و دیارترینیان لۆتار ماتیۆس پێشبینی دەکەن گۆڵپارێزە دێرینەکە نەگەڕێتەوە.

ماتۆس: ئەمڕۆ چوارشەممە بە ڕۆژنامەی بیڵدی ڕاگەیاندووە، جولیان ناگلسمانی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا جارێکی دیکە باسی ئەو بابەتە ناکاتەوە و ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە یەکێکە لەو هۆکارانەی کە نۆیەر پێداگری لەسەر وازهێنانی هەمیشەیی کردووە.

ماتۆس لە بەرنامەی سکای ئۆتریشدا قسەی کرد و ستایشی ئاستی نۆیەری کرد لە مەدرید و ڕایگەیاند کە یاری تۆپی پێی ئاست بەرزی جیهانی کردووە و شایەنی جێگایەکی لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیایە.

بەڵام دواتر ماتۆس بە بیڵدی وت: زۆرم پێ خۆشە مانوێل نۆیەر لەم ئاستەدا لە مۆندیالدا ببینم، بەڵام دەزانم ئەوە ڕوونادات.

مانوێل نۆیەر تەمەن 40 ساڵ، لە ساڵی 2014 لەگەڵ ئەڵمانیا براوەی مۆندیال بوو، دوای یۆرۆی 2024 وازی لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی هێنا.

بەهۆی پێکانەکەی مارک ئەندرێ تێر شتیگنەوە زۆرێک داوای گەڕانەوەی نۆیەریان دەکرد، بەڵام نۆیەر هەموو ئەو تانانەی ڕەتکردەوە. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages