
یانه‌ی وه‌رزشی دهۆک وەکو یەکەم یانەی کوردستانی لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی عێراق.
ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی 18 / 7 / 2025 ، له یاریگای گه‌ل له شـاری به‌غدا یاری كۆتایی جـامی عێراق له نێوان هه‌ردوو یـانه‌ی دهۆك و زاخۆ به‌رێوه چوو .
له كـاتی ئاسایی یارییه‌كه‌دا هیچ كـام له یانه‌ی دهۆك و زاخۆ نه‌یان توانی گۆڵ تۆمـاربكن، یارییه‌كه به بێ گۆڵ كۆتایی هات و په‌نـا بردرا به‌ر لێدانه‌كـانی یه‌كلاكه‌ره‌وه.
له ئه‌نجـامی لێدانه‌كـانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا یـانه‌ی دهۆك توانی به‌ئه‌نجـامی ( 5-3 ) یه‌رییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی پێبهێنێت ، وەک یەکەم یانەی کوردستانی لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی عێراق.
جگە لە بردنەوەی جامی عێراق بۆ یەكەمجار لە مێژوودا، هاوكات یاریزانانی یانەكەش سێ خەڵاتی دیكەیان بردەوە:
محەمەد ساڵح – باشترین گۆڵپارێز
یانیك زاكیری – باشترین یاریزانی یاریی كۆتایی
كەریم دەرویش – باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتیی جامی عێراق
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق