سەرۆک و ئەندامانى دەستەى کارگێڕى یانەى هەولێر دەست بەکاربوون - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2025/08/02

سەرۆک و ئەندامانى دەستەى کارگێڕى یانەى هەولێر دەست بەکاربوون

ئەمرۆ شەممە 2025.8.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، لەگەڵ ئەندامانى دەستەى کارگێڕى یانەى وەرزشى هەولێر کۆبۆوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر، کارەکانى دەستەى پیشووى کاتى کارگێڕى یانەى وەرزشى هەولێر بەرز نرخاند و تیشکى خستەسەر ئەوەى، کە یانەى هەولێر وەک یانەى دایک و خاوەن مێژوویەکى پڕشنگدار و ناوێکى بەرز، لە سەروى هەموو مانەوەیە و ڕێگە نادەین ببێتە قوربانی هیچ کەس.

ڕاشیگەیاند، ئامانجى هەمووان خزمەتکردن و بەرەو پێشبردنى یانەکەیە، لەو پێناوەشدا هەموو هەوڵێکمان بۆ باشترکردن و چاکتر کردنى یانەکە بووە، بۆیە پێویست لە ئەمڕۆەوە سەرجەم گرفت و کێشەکانى کە هەبوونە لە بنەڕەتەوە چارەسەربکرێت.

پاشان، بەکۆى دەنگى ئەندامانى دەستەى کارگێڕى یانەى وەرزشى هەولێر، سەفین یاسین، وەک سەرۆکى یانەکە هەڵبژێردرا

دواى کۆبوونەوەکەش، پارێزگارى هەولێر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، وێڕاى پیرۆزبایی دەست بە کاربوونى سەرۆک و ئەندامانى دەستەى کارگێڕى یانەکە، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و پشتیوانیی پارێزگاى هەولێر و حکومەتى هەرێمى کوردستانى بۆ یانەى هەولێر دووپاتکردەوە، هەروەها سوپاسى هەموو ئەوکەس و لایەنانەشى کرد کە لە ڕابردوودا خەمخۆرانە پشتیگیرى یانەى هەولێریان کردووە.

داواشى کرد، هاندەران و خەڵکى شارى هەولێر، پشتیوانى ئەنجامەکانى یانەکە بکە ن و هاندەران تێکەڵى کێشە کارگێڕییەکان نەکرێن و لە ئەمڕۆوە لاپەڕەیەکى نوێ لە یانەى هەولێر دەکرێتەوە و بەمەعنەویاتێکى بەرزەوە، حکومەتى هەرێمى کوردستان و دامەزراوەکانى پشتگیرى لێدەکەن.

ئومێدیشى خواست، وەک چۆن یانەى هەولێر خاوەنى مێژوویەکى پڕشنگدارە و ناوێکى بەرزى هەیە، دەخوازین هەمیشە بەو شێوەیە بمێنێتەوە.

لە کۆتایشدا گوتى، هەموو ئەو ئەوبەڕێزانە بەڵێنى ئەوەیان داوە بە یەکڕیزى و تەبایی و یەکتیمى کاردەکەن لە پێناو باشتربوونى یانەى هەولێر، هەرکەسێکیش گرفتیان بۆ دروست بکات و لەمپەر بخاتەبەردەم کارەکانیان لە ڕووى یاسایی و ئیدارى ڕووبەڕووى دەبینەوە و ئیجرائاتى یاسایی لەگەڵ دەکەین.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages