بەپەلە: دەستەی نوێی کارگێری هەولێر هەڵواشایەوە - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2025/07/17

بەپەلە: دەستەی نوێی کارگێری هەولێر هەڵواشایەوە

 

ڕاگەیاندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزش 
دوای ئەوەی لە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، هەڵبژاردن بۆ دەستەی کارگێری یانەی وەرزشی هەولێر ئەنجامدرا و تەنها شەش بەربژێر توانیان دەنگی پێویست بەدەستبهێنن، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ ی تەمموز، دوو لە ئەندامانی دەرچووی دەستەی کارگێری ( رەوەز سەلام خۆشناو) و ( زوبێر جەبار بابان) دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزش کرد و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزش، دەستلەکارکێشانەوەیان قبوڵکرا، بۆیە بە پێی یاسای یانە وەرزشییەکانی عێراق ژمارە (١٨ )ی ساڵی ١٩٨٦، هەموارکراو بە ژمارە (٣٧)ی ساڵی ١٩٨٨ مادده (١٠)کە دەستەی کارگێری نابێت لە (٥) کەس کەمتربێت و لە ( ١٠ ) کەس زیاتر بێت، بۆیە ئەم دەستەی کارگێرییە ڕێژەیی یاسایی نەما و هەڵوەشاییەوە. 

جەماوەر و ئارەزوومەندان و وەرزشدۆستانی خۆشەویستی یانەی وەرزشی هەولێر، دڵنیا دەکەینەوە کە بە هەماهەنگی لە گەل لایەنە پەیوەندییدارەکان و لەداهاتووێکی زۆر نزیک دەستەیەکی کارگێری کاتی بۆ بەڕێوەبردنی یانەی هەولێر دەستنیشان دەکەین و دواتر هەڵبژادنيان بۆ ئەنجام دەدەین، بە دڵنیاییەوە شکۆ و هێز بۆ یانەی هەولێر دەگەرێتەوە و چاوەڕێێ ئەنجامی دڵخۆشکەربن لە وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەروەها سەرجەم تیپەکانی یانەی دایک، گرنگی و بایەخی تایبەتیان پێدەدرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages