بەیڵ : ئه‌و ژاوەژاوی صلاح بۆ پاره‌ی زیاتره‌. - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2024/11/28

بەیڵ : ئه‌و ژاوەژاوی صلاح بۆ پاره‌ی زیاتره‌.

سابات سپۆرت- بەیڵ لەسەر لێدوانەکانی سەڵاح سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ لیڤەرپوول: ئەو دەنگە دەنگ بەرز دەکاتەوە بۆ ئەوەی "پارەی زیاتر" وەربگرێت.

گاریس بەیڵ یاریزانی پێشووی وێڵزی ڕایگەیاند، نیگەرانی داهاتووی محەمەد سەڵاح نییە لەگەڵ یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، ڕوونیشیکردەوە، ئەستێرە میسرییەکە لێدوانەکانی ئەم دواییەی خۆی بەمەبەستی "بەدەستهێنانی پارەی زیاتره‌"

بەیڵ لە پەراوێزی دەرکەوتنی لە ستۆدیۆیەکی شیکاری بۆ یارییەکەی لیڤەرپوول و ڕیاڵ مەدرید، لە کەناڵی تی ئێن تی سپۆرتی بەریتانی، ڕۆژی چوارشەممە، سەبارەت بە لێدوانەکانی سەڵاح وتی: ناتوانم بە خەیاڵمدا بێت کە ئەمە کاریگەری لەسەر هیچ کەسێک هەبێت (لە لیڤەرپوول ئەم بابەتە لەگەڵ بریکارەکەی چارەسەر دەکرێت.”

گاریس بەیڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، دڵنیام تەنها بۆ ئەوەی پارەی زیاتر بەدەستبهێنێت، ژاوەژاو دەکات.

کاتێک پرسیاری لە بەیڵ کرا کە ئایا ئەو کارەی کردووە کاتێک یاریزان بوو، وەڵامی دایەوە: بەڵێ من کردوومە.

پێشتریش لە میانی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ کەناڵی "NBC"ی ئەمریکی، سەڵاح ڕایگەیاند کە هەستی بە "نائومێدی" کردووە، چونکە ئیدارەی "رێدز" ئۆفەرێکیان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ تیپەکە نەداوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە نزیکترە لە ڕۆیشتن لە مانەوە لەناو دیوارەکانی "ئەنفێڵد".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages