لامپارد بووه‌ راهێنه‌ری یانه‌ی کۆڤێنتری سیتی - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2024/11/28

لامپارد بووه‌ راهێنه‌ری یانه‌ی کۆڤێنتری سیتی


سابات سپۆرت - یانەی کۆڤێنتری سیتی کە لە خولی پلە دووی ئینگلتەرا ڕکابەری دەکات، ئه‌مرۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، فرانک لامپارد، یاریزانی پێشووی یانەی چێڵسی و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، وەک ڕاهێنەری تیپەکەیان دەستنیشانکردووە و گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیوە.

لامپارد جێگەی مارک ڕۆبینز دەگرێتەوە کە سەرەتای ئەم مانگە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
کۆڤێنتری دوای ١٧ یاری لە پلەی حەڤدەهەمدایە، لە کۆتا چوار یاریشدا هیچ سەرکەوتنێکی بەدەست نەهێناوە.

دۆگ کینگ خاوەنی یانەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی: لەوە دڵخۆشتر نابم کە فرانک لامپارد ڕازی بووە پەیوەندی بە یانەکەمانەوە بکات. فرانک لە خولی پلە دوو دەستی پێکردووە، دەزانێت چی پێویستە لەم پاڵەوانێتییەدا بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن”.

وەک یاریزانێک، لامپارد 211 گۆڵی بۆ چێڵسی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تۆمارکرد، لەماوەی 13 ساڵی پڕ لە نازناوەکان.
پێشتر ڕاهێنەری چێڵسی و ئیڤەرتۆن بووە لە خولی ئینگلیزی، جگە لە دێربی کاونتی لە خولی پلە دوو.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages