سابات سپۆرت- گروپی هاندەرانی مانچستەر یونایتد (ماست) بڕیارەکەی یانەکەی بۆ زیادکردنی نرخی بلیتی تۆپی پێ بۆ سەرجەم ئەندامان بۆ ٦٦ پاوەند کە دەکاتە ٨٣ دۆلار بۆ ماوەی وەرزەکە بە ئازاربەخش وەسف دەکات.
ئاژانسی هەواڵی بەریتانی (PA Media) بڵاویکردەوە کە “ماست” ئاشکرایکردووە یانەکە مەکۆی هاندەرانی ئاگادارکردووەتەوە کە هەموارکردنەوەی هەندێک لە سیاسەتەکانی بلیت دەستبەجێ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، “و ئەم نرخە بۆ منداڵان و بەساڵاچووانی سەرووی 65 ساڵیش دەگرێتەوە .
ئەم هەواڵە دوای ئەوە هات کە یانەکە پشتڕاستی کردەوە کە تێچووی پێدانی مووچەی ستافی تەکنیکی پێشوو بە سەرۆکایەتی ئێریک تێن هاگ 10 ملیۆن و 400 هەزار لیرە بووە، هاوکات بڕگەی سزای گرێبەستکردن لەگەڵ ڕوبێن ئەمۆریمی ڕاهێنەری پورتوگالی و ستافەکەی 11 ملیۆن لیرە بووە.
بەیاننامەیەکی ماست دەڵێت: بەسە بڵێین ئەو بیرۆکەیەی کە هاندەران دەبێت پشکی دادپەروەرانەی خۆیان بدەن بۆ ئیسراف و/یان خراپ بەڕێوەبردنی یانەکە – و لە سەرووی هەمووشیانەوە، نەبوونی وەبەرهێنان لەلایەن گلازەرز (ئەو خێزانەی کە خاوەنی یانەکەن ) لە ماوەی دوو دەیەدا – زیانبەخشە.”
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە: ئێمە هاندەران ئەوەی داوامان لێکرابوو کردمان. ئێمە هانی یاریزانەکانمان دەدا تەنانەت کاتێک ئاستێکی خراپیان پێشکەش دەکرد”.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گروپی هاندەرانی مانچستەر یونایتد (ماست) گفتوگۆی بەپەلە لەگەڵ یانەکەدا دەکات بۆ ئەوەی گوێ لە نیگەرانییەکانی هاندەران بگرن سەبارەت بەم سیاسەتە”.
بەیاننامەکە پشتڕاستی کردەوە: هاندەرانی مانچستەر یونایتد بەرگەی زۆریان گرتووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێمە لەم بارەیەوە بێدەنگ نابین، پێویستە ئامادەبین بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر هەوڵێکی دیکە بۆ بەرزکردنەوەی نرخی بلیتەکان”.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق