بۆچی بایرن میونشن داوای لێبردوونی له‌ ناسر خلێفی كرد؟ - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2024/11/28

بۆچی بایرن میونشن داوای لێبردوونی له‌ ناسر خلێفی كرد؟

بایرن میونشن داوای لێبوردنی لە ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان کرد، دوای ئەوەی هاندەرانی یانە باڤارییە لافیتەیەکیان بەرزکردەوە کە بە شێوەیەکی شەخسی هێرشیان کردە سەری، لەکاتی یاری نێوان هەردوو یانە لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا لە چامپیۆنزلیگ.

بایرن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، بایرن میونشن دەیەوێت داوای لێبوردن بکات کاتێک ڕکابەرەکانی و نوێنەرەکانی لە یاریگاکەیان هەست بە هێرشی شەخسی دەکەن بەم شێوەیە هەست بە سوکایەتی دەکەن لە ئەنجامدا ئەم لافیتانە لەلایەن یانەکەوە پەسەند نەکراون و هەڵوێستی ئه‌وان نییە.

لە لافیتەیەکدا پرسیاری ئەوەی لێدەکرا کە چۆن خەلیفی قەتەری دەتوانێت خاوەنی یانەکە بێت و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا و سەرۆکی یەکێتی یانەکانی ئەوروپا و خاوەنی مافی پەخشی تەلەفزیۆنی بێت بە پلەی سەرۆکی تۆڕی beIN ..

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages