ئەنچیلۆتی پێشنیاری چارەسەرێک بۆ کێشەی مباپێ دەکات - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2024/11/28

ئەنچیلۆتی پێشنیاری چارەسەرێک بۆ کێشەی مباپێ دەکات

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید باسی لە ئاستی کیلیان مباپێی یاریزانی فەرەنسی کرد لە یارییەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، كه‌ یارییه‌كه‌ یـان به‌ئه‌جامی 2-0 دۆراند.

ئەنچیلۆتی باسی لە مباپێ کرد و وتی: زۆرجار هێرشبەران بەو ساتانەدا تێدەپەڕن کە گۆڵکردنیان قورسە و هەست بە کەمێک نائومێدی دەکەن.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کاتێک یاریزانێک بە ساتێکی خراپدا تێدەپەڕێت، کاتێک شتەکان بە باشی بەڕێوەناچن، هەندێکجار تەنها دەبێت بە سادەیی یاری بکات، و شتەکان ئاڵۆز نەکات، له‌رێگه‌ی لێدانی سزاوه‌ گۆڵی زۆری تۆمارکردووە، لێدانی سزایشی لەدەستداوه ‌ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه‌ كه‌ ڕوودەدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، چارەسەر ئەوەیە سەبر بگرێت، چونکە ساتێکی سەختە بۆی دوای ئەوەی لێدانی سزای لەدەست داوە دەبێت هەمووان پشتگیری بکەن چونکە بەم زووانە دەگەڕێتەوە ، چونکە ئەم ساتەوەختە خراپە دێت و دەڕوات. ئەو بە باشی کاردەکات و بە باشی خۆی لەگەڵ خۆیدا گونجاندووە دەبێت سەبرمان هەبێت، چونکە یاریزانێکی ناوازەیه‌”.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages