ریال مه‌درید یاریزانێكی تری له‌ده‌ستدا. - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2024/11/28

ریال مه‌درید یاریزانێكی تری له‌ده‌ستدا.

سابات سپۆرت-ئیدواردۆ کاماڤینگای یاریزانی فەرەنسی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی چووه‌ رێزی یاریزانه‌ پێکانەکانی یانەی ڕیال مەدریدەوە، کاماڤینگای له‌ یاری بەرامبەر لیڤەرپوول لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا تووشی پێکان بوو.

یانەی ریال ه‌درید لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: یاریزانەکە تووشی پێکانێکی ماسولکەیی لە قاچی چەپیدا بووە بەبێ ئەوەی ماوەی دووركه‌وته‌نه‌وه‌ له‌ یاریگاكان ئاشکرا بکات.

یاریزانە تەمەن 22 ساڵەکە لە خولەکی 56 یاریگای بەجێهێشت، بەهۆی هەمان پێکانەوە کە ڤینیسیۆس جونیۆری هێرشبەری هاوڕێی بۆ چەند هەفتەیەک لە یاریگاکان دوورخستەوە.
بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە ناوخۆییەکان، پێشبینی دەکرێت کاماڤینگا بۆ ماوەی نێوان دوو بۆ سێ هەفتە لە یاریگادا دووبكه‌وێته‌وه‌ به‌هۆی پێكانه‌كه‌یه‌وه‌ .

میدیاکان باس لەوە دەکەن کە کیلیان مباپی هێرشبەری فەرەنسی و جود بێلینگهامی هێرشبەری ئینگلیزی و ئیبراهیم دیازی مەغریبی بە هەستکردن بە ئازار یارییەکەیان تەواو کردووە و ڕۆژی هەینی پشکنینی پزیشکییان بۆ دەکرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages