
سابات سپۆرت - ڕیال مەدرید، ئهمرۆ دووشەممە ڕایگەیاند، هێرشبەرەکەی ڤینیسیۆس جونیۆر لە یارییەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول لە ئەنفێڵد لە چامپیۆنزلیگ بەشداری ناکات، كهبریاره ڕۆژی چوارشەممە بهرێوه بچێت ، دوای ئەوەی لە کاتی بردنەوەی تیپەکەی لە یاریگای لیگانێس لە خولی پلە یەکی ئیسپانیا، تووشی پێکان بوو لە ماسولکەکانی قاچیدا.
یانەی ڕیال مەدرید لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دوای ئەو پشکنینانەی ئەمڕۆ لەسەر ڤینی جونیۆری یاریزانەکەمان ئەنجامدرا لەلایەن تیپی خزمەتگوزاری پزیشکی یانەی ڕیال مەدریدەوە تووشی پێکانی ماسولکەی قاچی چەپی بووه.
سەرچاوە نزیکەکانی ئەو یاریزانە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەی نێوان سێ بۆ چوار هەفتە لە یاریگا بێ بهش بێت له یاریكردن .
ڤینیسیۆس بووە دوایین یاریزان کە پەیوەندی بە لیستی درێژی پێکانەکانی یانەی ڕیال مەدریدەوە کردووە، کە یاریزانە دیارەکانی وەک ڕۆدریگۆ، ئیدەر میلیتاو، دانی کارڤاخال، لوکاس ڤاسکێز، ئۆرێلیان چۆامینی و دەیڤد ئەلابا لەخۆدەگرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق