سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید هۆکاری بایکۆتی ئاهەنگی تۆپی ئاڵتونی لەلایەن یانەکەیەوە ئاشکرا دەکات - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2024/11/25

سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید هۆکاری بایکۆتی ئاهەنگی تۆپی ئاڵتونی لەلایەن یانەکەیەوە ئاشکرا دەکات

سابات سپۆرت- فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید بەرگری لە بڕیارەکەی ئیدارەی یانەی ڕیال مەدرید کرد کە بەشداری نەکردن لە ئاهەنگی تۆپی زێڕین.

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید و یاریزانانی تیپەکە ئامادەی مەراسیمەکە نەبوون کە مانگی ڕابردوو لە پاریس بەڕێوەچوو وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە لەدەستدانی ڤینیسیۆس جونیۆری هێرشبەر خەڵاتە بەناوبانگەکەی بە ڕۆدری ئیسپانی، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی مانچستەر سیتی.

پێرێز لە وتارەکەیدا کە ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی گشتی یانەکەدا پێشکەشی کرد، وتی: ڕۆدری یاریزانێکی گەورەیە، ئێمەش سەرسامیین پێی، بەڵام سەرۆکی یانەکەی مەدرید ڕەخنەی لە سیستەمی دەنگدان گرت.

پێرێز لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی تیشکی خستۆتە سەر، ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوان سیستمی دەنگدانیان گۆڕی، ڕۆژنامەنووس هەن کە کەس نازانێت کێ بەشداری دەنگدانیان کردووە لەمساڵدا، ئەگەر دەنگی ڕۆژنامەنووسانی وڵاتانی وەک ئۆگاندا، نامیبیا نەبوایە". ، ئەلبانیا و فینلاند، ڤینیسیۆس خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی دەبردەوە”.

پێرێس لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "دەبێت سیستەمەکە بگۆڕێت، هەروەها دەبێت ناسنامەی ئەو کەسانە بخرێتەوە کە بەشداری دەنگدان دەکەن. هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئێمە ئامادەی مەراسیمەکە نەبووین".

پێرێز گەشبینی خۆی بۆ خولی نایابی ئەوروپا دەربڕی، هاوکات ڕەخنەی لە فۆرماتە نوێیەکەی چامپیۆنزلیگ گرت و ڕایگەیاند "کەس لێی تێناگات".

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە هەموو کاتێک گەشبینترم، ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری دادوەری هەیە کە دژی یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی و ئەوروپا دەرچووە سەبارەت بە ڕێگەنەدان بە بەڕێوەچوونی ئەم پاڵەوانێتییە نوێیە، کە بۆ یەکەمجار لە مانگی نیسانی ٢٠٢١ ئاشکراکرا.

سەرۆکی یانەکەی ڕیال مەدرید جەختی لەوە کردەوە کە “شکاندنی قۆرخکاریی تۆپی پێ پێویستی بە هەوڵێکی گەورەیە، ئێمەش تووشی فشار بووین کە دەتوانێت ببێتە هۆی داڕمانی هەر کەسێک، بەڵام ئێمە نا”.

پێرێز لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: شانازی دەکەین و چاوەڕێی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگاین، بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکەدا سەد لەسەد پەیوەستە بە شایستەیی وەرزشییەوە، بڕیارەکەی دادگای ئەوروپا ئازادیمان بۆ گەڕاندەوە.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages