بە "پەیامێکی ئاگرین"... محەمەد سەڵاح ڕەخنە لە ئیدارەی لیڤەرپوول دەگرێت - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2024/11/25

بە "پەیامێکی ئاگرین"... محەمەد سەڵاح ڕەخنە لە ئیدارەی لیڤەرپوول دەگرێت

سابات سپۆرت - محەممەد سەڵاحی میسری، ئەستێرەی ئینگلیزی لیڤەرپوول، دووپاتی کردەوە کە نائومێد بووە لەوەی بەرپرسانی یانەکە نەجوڵێن نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەری جێهێشتنی لە تیپەکەی زیاترە لە بەردەوامبوونی.



سەڵاح دوای بردنەوەکەی بەرامبەر ساوسهامپتۆن لە یاریگای سانت مەری بە میدیاکانی ڕاگەیاند: لە مانگی کانوونی دووەم نزیک دەبینەوە، تا ئێستاش هیچ ئۆفەرێکم لەلایەن ئیدارەی یانەکەوە پێنەگەیشتووە، ڕەنگە ئەگەری ڕۆیشتنی من زیاتر بێت لە بەردەوامیم.
لە لێدوانەکانیدا کە سابات سپۆرت تیشکی خستۆتە سەر، ئاماژەی بەوە کردووە، ساڵانێکە لە لیڤەرپوولم، هیچ یانەیەکی هاوشێوەی ئەو یانەیە نییە، بەڵام چارەنووسم لە دەستمدا نییە، هەروەها وەک پێشتر گوتم هیچ ئاماژەیەکم لەبارەی داهاتووی خۆمەوە پێنەگەیشتووە لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی نوێ”.
سەڵاح دووپاتی کردەوە: بێگومان بێ ئومێد بووم کە هیچ ئۆفەرێکم پێنەگەیشتووە، خۆشەویستی هاوبەشیش لە نێوان من و هاندەرانی تیپەکەدا هەیە، بەڵام بابەتەکە لە دەستی من و نە لە دەستی هاندەران نییە با چاوەڕێ بین و بزانین چییە ڕوودەدات”.
ئەستێرەی لیڤەرپوول لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: بەم زووانە وازناهێنم، بەڵام سەرنجم تەنها لەسەر یاریکردنە، هەوڵیش دەدەم نازناوی خولەکە بەدەستبهێنم، ڕەنگە چامپیۆنزلیگیش بێهیوا بم، بەڵام دەبینین چی ڕوودەدات .”
ئەستێرە میسرییەکە لەم وەرزەدا ئاستێکی نایابی پێشکەش دەکات، بەو پێیەی لە 12 یاریی یەکەمی پاڵەوانێتی خولەکەدا 10 گۆڵی تۆمارکردووە جگە لە 6 ئەسیست، بەڵام ناڕوونی هەیە سەبارەت بە ئەگەری بەردەوامبوونی گەشتەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول کە هەشت وەرز لەمەوبەر دەستیپێکردووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages