لەچاوپێکەوتنێکی بۆ ڕادیۆی K24 سەڵاحەددین سیامەند، جێگری یەکەمی سەرۆکی یانەی وەرزشی هەولێر باس لەدواین گۆڕانکاریەکان و ئاست خراپی یانەی هەولێردەکات لەخولی نایابی تۆپی پێی عێراق
گرینگترین قسەکانی کاپتن سەڵاحەددین سیامەند لە بارەی کێشەکانی یانەی هەولێر.
*کۆدەنگی لە نێوان دەستەی کارگێڕی یانەکە و برا گەورە نییە، هەمووان خۆیان پێ گەورەیە.
*دکتۆر وەلید عارەب کوڕێکی باشە و خۆشمدەوێت، بەڵام لە بڕیاردان لاوازە و شەرمنە، ئەمەیش زۆرجار بووەتە کێشە و گرفت بۆ یانەکە، چونکە سەرۆک دەبێ بڕیاری یەکلاەرەوە بدات.
*دەستێکی دەرەکی خراپ لە نێو یانەکەمان ئیش دەکات و من بە تەنیا رووبەڕوویان بوویمەوە، نازانم بۆچی برادەرەکانم ناتوانن نەکەونە ژێر کاریگەری ئەو دەستە دەرەکییە.
* خەڵکانێک و تۆڕێک لە نێو یانەی هەولێر هەن دەبێ لابدرێن و هەولێر لەوانە پاک بکرێتەوە، چونکە لە ئێستەوە کار بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی یانەکە دەکەن، هەرچەندە چەندین جار باسمکردووە، بەڵام برادەرانم لەگەڵم هاوڕانین.
* دەستێکی دەرەکی هەیە، لە رێگەی ناوبژیوانان هەوڵدەدەن لە خولی نایابی عێڕاق یانەی هەولێر دووچاری شکست بکەن، بە تایبەت لە یاری نێوان شوڕتە و تەڵەبە بە زەقی هەستی پێکرا.
*پێموایە کار لە کارترازاوە، بەڵام جارێ هەموو قسەیەک ناکەم تاکو ئەنجامی کۆتایی ئەو لێژنەی لەسەرمان پێکهێنراوە یەکلایی دەبێتەوە، دوای ئەو لێژنەیە هەڵوێست و قسەی خۆم دەبێت.
*دەستم لە دوورخستنەوەی هیچ یاریزانێکی کورد نەبووە، بە هیچ شێوەیەکیش دەستم لە ئیشی راهێنەر وەرنەداوە.
*پێکهێنانی لێژنەیەک بۆ لێپێچینەوە لە داهات و خەرجی یانەکەمان، بۆمن سێیەمین رۆژی ناخۆشبووە لە تەواوی ژیانم، دوای مردنی باوکم و شتێکی تر، کە لێرە باسی ناکەم.
*پێویستە گۆڕانکاری لە دابەشکردنی پۆستە کارگێڕییەکانی نێو یانەی هەولێر بکرێت.
*بە سەرەتاییەکی زۆر خراپ دەستمان پێکرد، هەندێک خەڵک لە یانەکە دوور خرانەوە چووە قالبی رق و تۆڵە، یانەی هەولێر شوێنی ئەو شتانە نییە، شوێنی ئیش و خزمەتە.
ئەوەی جێی ئاماژەیە یانەی هەولێر لەخولی نایابی تۆپی پێی عێراق تا ئێستا لە کۆی 15 یاری خاوەی 13 خـاڵە، ڕێزبەندی 17یەمی گرتووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق