وەرزی داهاتوو خولی نایابی کوردستان بە بەشداری ١٦ یانە دەبێت: - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2023/02/09

وەرزی داهاتوو خولی نایابی کوردستان بە بەشداری ١٦ یانە دەبێت:

ئەمڕۆ پێنج شەممە (9ـ2ـ2023) بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا چەندین بڕیاری گرنگی دەرکرد یەکێک لەو بڕیارانە زیاد کردنی یانەکانی خولی نایابی کوردستان بوو بۆ ١٦ یانە لە وەرزی داهاتووە:

یەکێتی تۆپی کوردستان رایگەیاند: بۆ زیاتر کێبڕکێ و دەرفەت دان بە یانەکان و بەرزکردنەوەی ژمارەی یانەکانی نایاب بۆ 16 یانە لەوەرزی داهاتوو، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریدا کەوا یاری پاشکۆ(پلەی ئۆف) لە کۆتایی خول ئەنجامبدرێت لە نێوان خاوەنی پلەی چواردەهەم لە ڕیزبەندی یانە نایابەکانی کوردستان و خاوەنی پلەی سێیەم لە ڕیزبەندی یانە پلە یەکەکانی کوردستان یاریەکەش لەشاری هەولێر بەڕێوە دەچێت، براوەیان لە ڕیزی یانە پلە نایابەکانی کوردستان دەبێت بۆ وەرزی 2023 _ 2024 .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages