ئایا ئارەقکردنەوەی زۆر لەکاتی وەرزشکردندا دەبێتە هۆی زیاتر سوتاندنی چەوری لەش؟ - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2023/01/29

ئایا ئارەقکردنەوەی زۆر لەکاتی وەرزشکردندا دەبێتە هۆی زیاتر سوتاندنی چەوری لەش؟


ئاره‌قکردنه‌وه‌ میکانیزمێکی له‌شه‌ بۆ رێکخستنی پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌، له‌ رێگه‌ی ئاره‌قە ڕژێنه‌کانی پێسته‌وه‌ ئاو و خوێ دەکرێتە ده‌ره‌وه‌ بۆ فێنککردنه‌وه‌ی جەستە.

هەموو کاتێک ئاره‌قکردنه‌وه‌ی زۆر له‌ کاتی وه‌رزشکردندا مانای ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ بڕێکی زیاتر له‌ چه‌وری زیاده‌ی له‌ش ده‌سووتێت، چونکه‌ هه‌موو جۆره‌ وه‌رزشێک ده‌بێته‌ هۆی زیادکردنی چالاکیی ماسولکه‌کان و چالاکیی دڵ و بڕی خوێنی له‌ش بۆ پێست و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئاره‌ق کردنه‌وه.‌

به‌ڵام وه‌رزشکردن له‌ شوێنی گه‌رم یان به‌ جلی ئه‌ستووره‌وه یان داپۆشینی جەستە بە نایلۆن، نابێتە هۆی زیاتر سوتاندنی چەوری بەهۆی زیاتر ئارەقکردنەوە، چونکە تەنها شلەمەنی زیاتر لە جەستە دەچێتە دەرەوە و بە ئاسانی لەش دەتوانێت وەریبگرێتەوە لە رێگای ئاو و شلەمەنی و خۆراکەوە.

بەڵام ئەگەر ئارەقکردنەوەکە زۆرتر بوو بەهۆی وەرزش کردن بۆ ماوەیەکی زیاتر یان وەرزشی قورس، ئەوا رێژەی سوتاندنی چەوری لەش زیاتر و خێراتر دەبێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages