بەتۆمەتی فێڵکردن لێکۆڵینەوە لە لیڤەرپوڵ دەکرێت - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2022/01/11

بەتۆمەتی فێڵکردن لێکۆڵینەوە لە لیڤەرپوڵ دەکرێت

سابات سپۆرت - ماڵپەڕی "ئەتلەتیک" ئاشکرایکردووە، بەهۆی زۆری تووشبووان بە کۆرۆنا لە یانەی لیڤەرپوڵ، لە جامی کاراباو یاریی نێوان لیڤەر و ئارسیناڵ دواخراوە، بەڵام ئێستا دەرکەوتووە تێستی یاریزانانی یانە سوورە زەبەلاحەکە هەڵەی تێدابووە.

یۆرگن کلۆپ، ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ دانی پێداناوە کە تێستی زۆرینەی تووشبووانی لیڤەرپوڵ هەڵەی تێدابووە و لەڕاستیدا هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبوون، تەنها یەک یاریزان نەبێت.

بەم هۆیەوە هەندێک لە یانە گەورەکان، پەستانیان خستووەتەسەر ڕایەڵەی یانەکانی ئینگلتەرا تاوەکو لێکۆڵینەوە لە یانەی لیڤەرپوڵ بکات، ئەگەر تۆمەتەکانیش بەسەریاندا ساغببێتەوە، سزای دوورخستنەوە یاخود دارایی بەسەریاندا دەسەپێنرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages