سابات سپۆرت - رۆژنامەی مـاركای ئیسپانی ئاشكرای كردووە كە یاریزان ئۆسکار، یاریزانی بەرازیلی یانەی شەنگهای، لە خولی چینی بێزاربووە، خاوەنی شەشەم بەرزترین موچەیە لە بواری تۆپی پێدا، ڕەزامەندیی نیشانداوە لە میرکاتۆی زستانی 2022 پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە بکات.
لەپێناو یاریکردن بەدرێسی بارساوە، تەنانەت قایلبووە موچەکەی کەمبکاتەوە و لەسەرجەم پاداشتەکانی خۆشبێت.
ئۆسکار دواین وەرزی 2016/2017ی لەگەڵ چێڵسی ئەنجامدا، پاشان پەیوەندی بە خولی سوپەری چینییەوە کرد، لەئێستادا پێیوایە تەمەنی گەیشتووە بە 30 ساڵ و کاتی ئەوە هاتووە ئەزموونی یاریکردن لە یاریگاکانی ئەوروپا دووبارە بکاتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق