سابات سپۆرت - لەڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانیدا کەئەمـرۆ هەینی بڵاوبوویەوە، ئیدەن هازارد ئەستێرەی ڕیال مەدریدوهەڵبژاردەی بەلجیکی نزیکە لە جێهێشتنی یـانەی شاهانە.
رۆژنامەی ناسیونال لە راپۆرتێكدا ئامـاژەی بەوە كردووە ، هازارد دەتوانێت لە هاوینی داهاتوو ڕیاڵ مەدرید بەجێبهێڵێت و بگەڕێتەوە چێڵسی، چونکە یانەکەی ئیسپانی قەناعەتی بە تواناكانی هازارد نەمـاوە بۆ هەڵگرتنی درێسكەی شاهانە.
هازارد کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بەهۆی پێكانە یەك لە دوای یەكەكـانی ، تا ئێستا نەیتوانیوە خۆی لە ئیسپانیا بسەلمێنێت .
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە هازارد پەیوەندی هەیە بە گەڕانەوە بۆ چێڵسی و جەختی لەوە کردەوە کە بلوز بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە گەڕانەوەی ئەو یاریزانە دەکات.
هازارد لەم وەرزەدا لە لالیگا و چامپیۆنس لیگ هەشت یاری بۆ ڕیاڵ مەدرید کردووە و بە کۆی 382 خولەک هیچ گۆڵێک تۆمار نەکراوە .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق