سابات سپۆرت - ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید تۆنی کرۆس جەختی لەوە کردەوە کە تیپەکەی لە کلاسیکۆ تەنیا بۆ بردنەوە بەرامبەر بەرشەلۆنە یاری دەكـات .
تۆنی کرۆس بە كەناڵی فەرمی ئێلیجای گوت" کلاسیکۆ هەمیشە یاریەکی تایبەتە و هەموو کەس دەزانێت کە ئەمە جیاوازە"
من هەست بە بەختەوەری دەکەم، چونکە من زۆر یاری کلاسیکۆم کردووە بەرەنگارییەکی لەم شێوەیە هەمیشە پێشبینی نەکراوەوە گرنگ نییە ئەگەر لە پێکهاتدا بم یان نا" هەموو شتێک بۆ 90 خولەک دەوەستێت، وە
ئەوەی کە ڕوودەدات لە یاریەکە زۆر گرنگە دیارە ئێمە دەچینە بەرشلۆنە بۆ بردنەوە، ڕیاڵ مەدرید ئەمساڵ ئامانجی هەیە، ئەویش هێنانی چەندین نازناوە بۆ مەدرید "
لەم وەرزەی لالیگـا یـانەی ریال مەدرید لە 8 یـاری خـاوەنی 17 خـاڵە لە رێزبەندی دووەم دەبیندرێت ، لەبەرامبەردا یانەی بەرشلۆنە لە 8 یـاری خـاوەنی 15 خـاڵە لەرێزبەندی حەوتەم دەبیندرێت .
بڕیار وایە رۆژی یەك شەممە كاتژمێر 5:15 خولەك ، 24 / 10 / 2021 لە یاریگـای كامپ نوو هەردوو یـانەی بەرشلۆنە و ریال مەدرید روبەرووی یەكتری ببنەوە .
بڕیار وایە رۆژی یەك شەممە كاتژمێر 5:15 خولەك ، 24 / 10 / 2021 لە یاریگـای كامپ نوو هەردوو یـانەی بەرشلۆنە و ریال مەدرید روبەرووی یەكتری ببنەوە .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق