سابات سپۆرت - لاپۆرتا خەمێکی گەورەی خۆی دەرببڕیت کە یاریی بەرشەلۆنە بەرامبەر دینامۆ کیێڤ کە گرنگترین یاریی بوو تا ئێستا لە وەرزەکەدا تەنیا (45968) بینەری بینیوە.
ئەمە خراپترین ڕێژەی چوونەژوورەوەی جەماوەریە بۆ بارسا لە خولی چامپیۆنس , بێگومان ئەم ئامارە جگە لە یارییەکان کە بەهۆی پەتاوە سنوورداری چوونە ژوورەوەیان هەبوو.
لاپۆرتا هەست بەوە دەکات کە هاندەران متمانەیان بە یانەکە نییە بەهۆی خراپی ئەنجامەکانی تیپەکە لەبەردەم گەورەکاندا، بۆیە یاریی کلاسیکۆ تەوەری دەبێت ئەگەر بیباتەوە دەبێتە هۆی گەڕاندنەوەی متمانەی هاندەرانی لەکاتێکدا ئەگەر لەدەستی بدات شتەکان ئاڵۆزتر دەبن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق