لێڤەرپوول سێ یاریزانی ئەستێرەی یانەكەی لەدەستدەدات . - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2021/10/22

لێڤەرپوول سێ یاریزانی ئەستێرەی یانەكەی لەدەستدەدات .

سابات سپۆرت - ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی بەریتانیا ئاشکرایان کرد کە لیڤەرپوڵ بەهۆی ئامادەنەبوونی سێ لە ئەستێرە گرنگەکانی یانەكەی ، لە سەرەتای ساڵی 2022دا، بەهۆی بەشداریکردنیان لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقادا ناڕازیە.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنـامەی ( میرۆر )ـی بەریتانی لیڤەرپوڵ دەیهەوێت گفتوگۆ لەگەڵ هەڵبژاردەكـانی ئەفریقیەکان دەستپێبکات، لەسەر ئازادکردنی یاریزانەکانیان کە لەمانگی یەکی داهاتوو بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دەکەن.

ئەو یاریزانـانەی لێڤەرپول كە بۆ پاڵەوانێتی ئەفریقی یانەكە جێدەهێلن بریتن لە : محەممەد سەڵاح، سادیۆ مانی و نابی کیتا.

بڕیارە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە 9ی کانوونی دووەم تا 6ی شوبات ئەنجام بدرێت


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages