یانەی مینا گرێبەستی لەگەڵ ڕاهێنەر قوسای مونیر کۆتایی پێدێنێت - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2021/10/22

یانەی مینا گرێبەستی لەگەڵ ڕاهێنەر قوسای مونیر کۆتایی پێدێنێت

سابات سپۆرت - لە میانەی کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەمـرۆ هەینیدا، ئیدارەی یانەی مینا بڕیاری دا گرێبەستەکە لەگەڵ ڕاهێنەر قوسەی مونیر و یاریدەدەری ستافەکەی بە ڕەزامەندیی هاوبەش کۆتایی پێ بێت.

بڕیاری ئیدارەی یانەی مینا بۆ کۆتایی هێنان بە گرێبەست لەگەڵ قوسەی مونیر و یاریدەدەرەکەی دوای ئەنجامە نائومێدکەرەکانی ئەم دواییە هات کە لە 5 گەڕی خولی نایابی عێراق دوو خاڵی كۆكردبۆوە لە رێزبەندی 18 یەمین دابوو .

بۆ یارییەكـانی داهاتوو ئیدارەی یانەی مینا یاریدەدەری ڕاهێنەر ئیحسان هادی دیاریکردووە بۆ سەرکردایەتیکردنی تیپەکە تا ڕاهێنەرێکی نوێ دیاردەكرێت.

یەکەم یاری بۆ ئیحسان هادی ڕۆژی سێشەممە لە گەڕی شەشەمی خولی عێراق ڕووبەڕووی قوەجەویەدەبێتەوە.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages