سابات سپۆرت - سێرجیۆ بوسکێتس یاریزانی نێودەوڵەتی ئیسپانی یانەی بەرشلۆنە تەئکیدیکردەوە کە یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید کەریم بنزەما هەمیشە جیاوازی بۆ ڕیاڵ مەدرید دەکات.
لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، بوسکێتس ووتی یاریزان كەریم بنزیمە لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە و گۆڵ تۆمار دەکات و هەموو هاوكێشەكـان دەگۆڕێت.
بوسکێتس دەلێت "ئێمە چەندین ساڵە بنزەمامان ناسیوە و ئەو یاریزانێکی گەورەیە، بەڵام ئەوان تەنها ڤینیکیوس و بێنزەما نین، ئەوان بە تەواوی لە تیپەکە حساب دەکەن، تیمێکی زۆر قورسە لە بەرامبەردا یاری بکەن "
بڕیار وایە رۆژی یەك شەممە كاتژمێر 5:15 خولەك ، 24 / 10 / 2021 لە چوارچێوەی یارییەكـانی گەڕی 10ـی خولی پلەیەكی ئیسپانیا لە یاریگـای كامپ نوو هەردوو یـانەی بەرشلۆنە و ریال مەدرید روبەرووی یەكتری ببنەوە .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق