سەرهەنگ موحسین : سەركەوتنێكی گرینگمان بەدەست هێنـا. - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2021/09/26

سەرهەنگ موحسین : سەركەوتنێكی گرینگمان بەدەست هێنـا.

سەرهەنگ موحسین ـی گۆڵپارێزی ئەمـانەی بغدا
سابات سپۆرت - دوای تەواو بوونی یـاری نێوان هەولێر و ئەمـانەی بغدا ، لە چوارچێوەی یارییەكـانی گەڕی دووەمی خولی نایابی تۆپی پێ عێراق كە لە یارییەكە بەرژەوەندی یـانەی ئەمـانەی بغدا كۆتایی هـات ، سەرهەنگ موحسن ـی گۆڵپارێزە كوردەكەی ئەمـانەی بغدا تایبەت بەسـابات سپۆرت ڕایگەیـاند توانیمـان سێ خاڵی گرینگ بەدەست بهێنین.

سەرهەنگ موحسین ـی گۆڵپارێزی یـانەی ئەمـانەی بغدا تایبەت بەسـابات سپۆرت ڕایگەیـاند سوپاس بۆخودا توانیمـان سەركەوتنێكی گرینگ بەرامبەر یـانەی هەولێر بەدەست بهێنین.

سەرهەنگ موحسین ، هۆكاری سەركەوتنەكەی بۆئەوە گەڕاندەوە كە ئەوەی راهێنەر پلانی بۆ دانا بووین توانیـان بەسەركەوتوانە جێبەجێی بكەین.

گۆڵپارێزەكەی بغدا سەرهەنگ موحسین لەكۆتا قسەكـانی گوتی هیوادارم یـانەی هەولێر لە یارییەكـانی داهاتوو بەخت یاوەریان بێت ، سەركەوتوبن .

لە گەڕی دووەمی خولی نایابی تۆپی پێ عێراق، یـانەی ئەمـانەی بغدا توانی بە دوو گۆڵی یاریزان نەبیل صباح سەركەوتن بەدەست بهێنێت لە یاریگـای هەولێر .


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages