دیمەنی یاری نێوان هەولێر و ئەمـانەی بغدا |
سابات سپۆرت - یـانەی ئەمـانەی بغدا لە خولی نایابی تۆپی پێی عێراق لە نـاو هەولێر توانی بەسێ خـاڵی گرینگ بگەرێتەوە ، دوای ئەوەی بە ئەنجـامی 2-1 لە یـانەی هەولێری بردەوە .
لە چوارچێوەی یارییەكـانی خولی نایابی تۆپی پێی یـانەكـانی عێراق لە گەڕی دووەمی خولەكەدا ، ئێوارەی ئەمـرۆ لە یاریگـای فەرەنسۆهەریری هەردوو یـانەی هەولێر و ئەمـانەی بغدا روبەریی یەكتری بوونەوە .
لەگێمی یەكەمی یارییەكەدا ئاستی یـانەی ئەمـانەی بغدا باشتر بوو هەرلەسەرەتـای گێمەكەدا لە خولەكی 7 یـانەی ئەمـانەی بغدا لەرێگەی یاریزان نەبیل صباح توانی گۆڵی پێشكەوتن بۆ یـانەكەی تۆمـاربكـات ، گێمی یەكەمی یارییەكە بەئەنجـامی گۆلێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یـانە بغدایەكە كۆتایی هـات .
لە گێمی دووەمی یارییەكەشدا لە خولەكی 51 نابژوانی یاری لێدانێكی سزای بۆ یـانەی هەولێر هەژمـاركرد ، كۆسرەت بایز توانی گۆڵی یەكسـان بۆ یـانەی هەولێر تۆمـاربكـات ، بەڵام زۆری پێ نەچوو یـانەی ئەمـانەی بغدا لە رێگەی یاریزان نەبل صباح توانی گۆڵی دووەم و سەركەتنی یـانەكەی تۆمـاربكـات .
یارییەكە بەئەنجـانی 2-1 لەبەرژەوەندی یـانەی ئەمـانی بغدا كۆتایی هات ، یەكەم سەركەوتنیـان بەدەست هێنـا ، لەبەرامبەردا یـانەی هەولێر لە دووەم یـاری خۆی نەی توانی سەركەوتن بەدەست بهێنێت .
یـانەی هەولێر یاری داهاتووی بەرامبەر شورتەیە كەبڕیارە لە رۆژی هەینی لە یاریگـای شەعب بەیەك بگەن ، لە بەرامبەردا یـانەی ئەمـانەی بغدا لە یاریگـای خۆی روبەروی یـانەی نەفتی بصرا دەبێتەوە .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق