سابات سپۆرت - شەممە (25-09-2021) بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد.
١-کردنەوەی خولی یاریزانە دێرینەکان بۆ سەرجەم پارێزگاکانی کوردستان لە تەمەی (٤٠ ساڵ )ـی بەرەو سەرەوە.
٢-ئاراستە کردنی نوسراوێک بۆ لقەکانی یەکێتی تۆپی پێی بۆ دیاریکردن و ناونوس کردنی سەرجەم یاریزانە دێرینەکانی شارەکانی خۆیان لە تەمەنی (٤٠ ساڵ )ـی بەرەو سەرەوە.
٣-ئەنجامدانی یاری کۆتایی جامی سوپەری کوردستان لە رۆژی چوار شەممە (29-09-2021).
٤- ئەنجامدانی گەڕی یەکەمی جامی هەرێمی کوردستان لە رۆژی شەممە (2-10-2021) ئەنجامدانی گەڕی دووەم لە رۆژی پێنجشەممە (7-10-2021 ).
٥-بانگهێتشکردنی سەرۆکی سەرجەم لقەکانی یەکێتی تۆپی پێ لە رۆژی چوارشەممە بەرواری (29-09-2021) کاتژمێر (10:00) بەیانی، لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ تاوتوێکردن و قسە کردن لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی خولەکانی لاوان و تازە پێگەیشتووان.
٦-ئاراستەکردنی نوسراو بۆ لقی هەولێر یەکێتی تۆپی پێ سەبارەت بە کێشەی ناوبژیوان (دڵشێر عمر ).

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق