شێركۆكەریم : ڕەخنە لە هێرشبەرانی تیپكەی دەگرێت . - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2021/09/26

شێركۆكەریم : ڕەخنە لە هێرشبەرانی تیپكەی دەگرێت .


سابات سپۆرت - دوای ئەوەی یـانەی هەولێر لە نێو یاریگـای خۆی لە چوارچێوەی یارییەكـانی گەڕی دووەمی خولی نایابی تۆپی پێ عێراق شكستی بەرامبەر یـانەی ئەمـانەی بغدا هێنـا ، شێركۆكەریم یاریزانی یـانەی هەولێر تایبەت بەسـابات سپۆرت ڕایگەیـاند یـانەكەمـان بەخت یاوەری نەبوو نەمـان توانی سەركەوتن بەدەست بهێنین .

شێركۆ كەریم ئامـاژەی بەوەشكرد لە یارییەكە دەرفەتی زۆری گۆڵكردنمان لەدەستدا ، هێرشبەرەكـانمـان وەك پێویست نینە و ناتوانن گۆڵ تۆمـاربكەن.

لەكۆتاقسەكـانی دا شێركۆ كەریم گووتی هیوادارم لە یـاری داهاتوو بتوانین قەرەبووی ئەنجـامی دوو یاری رابردوو بكەینەوە كە نەمـان توانیە سەركەوتن بەدەست بهێنین .

یـانەی هەولێر یاری داهاتووی بەرامبەر شورتەیە كەبڕیارە لە رۆژی هەینی لە یاریگـای شەعب بەیەك بگەن .


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages