سوودەکانی وەرزشی ڕۆیشتن لەمانگی رەمەزاندا
1- ڕۆیشتن دەبێتە هۆی سوتاندنی چەوری ، رۆیشتن بۆماوەی یەک میل ١٠٠ گەرمۆکە دەسوتێنێت ،ڕاکردن بۆ ماوەی یەک میل هەمان ڕێژەی گەرمۆکە دەسوتێت بەڵام خيراتر دەسوتێت>
2- ڕۆیشتن دەبێتە هۆی خێراکردنی کرداری تێکشکاندنی خۆراک لەناو خانەکانی لەش ،سودی ڕۆیشتن ئەوەیە کەدوای وەستانیش هەر کرداری سوتاندنی چەوری بەردەوام دەبێت.
3- ڕۆیشتن یارمەتی بەهێزکردن و ڕێکخستنی سوڕی خوێن وکرداری هەناسەدان دەدات ئوکسجین زیاد دەکات لەخانەکاندا>
4- باشتر وایە کاتێک ڕۆیشتن دەکەین گەدەمان بەتاڵ بێت بەهۆی ئەوەی کاتێک گەدە خۆراکی تیابێت سوڕی خوێن لەناوچەی کۆ ئەندامی هەرس چالاکە
5- بۆ ڕزگار بوون لەچەوری زیادە باشتر وایە لەکاتی ڕۆیشتن پارێزگاری لە تێکڕای خێرایی بکەین.
6- لەکاتی ئەنجامدانی ڕۆیشتن دەبێت شانەکانمان بەنەرمی بجوڵێنین ،لەشمان ڕێک بێتو لەگەڵ دانانی پێکانمان دەبێت یەکەمجار پاژنەی پێ لەسەر زەوی دابنێین پاشان ناوەراست پاشان نوکی پێ.
7- دەبێت سەرەتا بەهێواشی دەست پیبکەین وەک خۆگەرمکردنیک وەلەکۆتاییشدا هەردەبێت ڕۆیستنەکە هێواش بکەینەوە،
8- دەتوانیت لەکاتی ڕۆیشتن گۆرانی ومۆسیقا گویلێبگریت بةلام بةدةنگي نزم.
9- باشترین کات لەڕەمەزاندا پێش بەربانگە بۆماوەی ٣٠ -٤٥ خولەک چونکە لەوکاتەدا گەدە پەتاڵە لەخۆراک ولەش پیویستی بەوزەیە بەوهۆیەوە پەنا دەبات بۆ پاش ماوەی چەوری ناوخانةكان ئةمةش گرنگة بو كيش دابةزاندن.
پـ.ی.د.سیروان حامد ڕەفیق
پسپۆری فسیۆلۆجیای راھێنانی وەرزشی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق