سابات سپۆرت / دوای ئەوەی لە یاری نێوان سەیدسادق و یـانەی شەقلاوە لەخولی پلەیەكی یانەكـانی كوردستان ، دەنگۆی ئەوەی لێكەوتەوە كە كڕین و فرۆشتن بە یـاری كراوە ، ڕاهێنەی یـانەی سەیدسادق رەمزی صالح رونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە ، كەئەمە دەقەكەیەتی :
وەک ڕاهێنەری یانەی سەیدسادق بە پێویستی دەزانم بەدوو خاڵ ڕونکردنەوە بدەم لەسەر کۆتا یاریمان
1ِٓٓ- وەک یاریەکانی پێشووترمان بەهەمان نەفەس و ڕۆحیەتەوە بەرانبەر شەقڵاوە کارمانکردوەو ئەمە یەکەم یاریمان نیە بەیەکسان بوون کۆتایی هاتبێت هەر لەچوارگۆشە دوو یاری دیکەمان یەکسان بووین
ئێمە لەکۆتا خولەکەکان ویستومانە پارێزگاری لەو ئەنجامە بکەین چونکە گەشتبوینە نایاب و دەشبووین بەپاڵەوانی خولەکە نەمانویستوە سەرکێشی بکەین بە ئەنجامەکەوە بۆیە یاریمان خاوتر کردەوە
2- لەئێستاوە هەتا بیست ساڵی دیکەش هەر بەڵگەو دیکۆمێنت و قسەیەک هەبێ لەسەر ئەوەی گوایە ڕێککەوتن یا خود یاری بەئەنجامەکانەوە کرابێت بێ منەت بن ئەوەدادگاو یەکێتی تۆپی پێ بڕۆن بیخەنە ڕوو ئەو قسانە دوورن لەڕاستیەوەو هەڵبەستراون خۆم و یاریدەدەرو سەرجەم یاریزانەکانیش ئامادەین بچینە بەردەم هەر لیژنەیەک لەو بارەوە داوامان لێبکرێت
دەمەوێ لێرەوە سوپاسی هاندەران بکەم کەبەدێژایی ئەم وەرزە پاڵپشتمان بوون و خاوەنی سەرکەوتنەکانن پێتان دەڵێم با هەموومان پێکەوە چاوەڕوانبین تا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەردەکەوێ ئەوکات ڕون دەبێتەوە کێ تۆمەتی هەڵبەستوە
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق