
سابات سپۆرت / لەچوارچێوەی یارییەكـانی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق یـانە هەولێر لە نێو یاریگـای خۆی دووچاری شكست هـات بەرامبەر یـانەی نەوتی ناوەراست .
ئەمرۆ سێ شەممە لەچوارچێوە یارییەكـانی خولی نایابی تۆپی پێی یانەكـانی عێراق لە گەڕی 24 خولەكەدا، لە یاریگـای فەرەنسۆهەریری لەهەولێری پایتەخت هەردوو یـانەی هەولێر نەوتی ناوەراست روبەرووی یەكتری بوونەوە ، لە یارییەكەشدا یـانەی نەوتی ناوەراست بەتاكە گۆڵی یاریزان سجادجاسم كە بەلێدانی سزا تۆمـاریكرد توانی شكست بەیـانەی هەولێر بهێنێت و توانیان بە سێ خاڵی گرینگ یاریگـا جێبهێڵن.
بەبردنەوەی لە یـانەی هەولێر یـانەی نەوتی ناوەراست كۆی خـاڵەكـانی بەرزكردەوە بۆ 39 خـاڵ لەرێزبەندی پێنجەمی خولەكە دەبیندرێت ، لەبەرامبەردا یـانەی هەولێر كۆی خاڵەكـانی وەك خۆی مـاوەیە بەكۆكردنەوەی 25 خـاڵ لەرێزەبندی 14 یەمین
دەبیندرێت .
چەند دیمەنێكی وێنەیی لە یارییەكە بەچاوی كامیرای سابات سپۆرت
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق