یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بڕیار و ڕاسپاردە‌ى نوێی ده‌ركرد - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2021/03/18

یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بڕیار و ڕاسپاردە‌ى نوێی ده‌ركرد

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممە 2021/3/18 به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ىەکی نائاسایی ئه‌نجامدا و ئه‌م بڕیار و ڕاسپاردانه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد :

1- سەبارەت بە یاری نێوان ( سۆران و چەمچەمال ) بڕیاردرا بە :
أ- گواستنەوەی یاری داھاتووی یانەی سۆران بۆ یاریگەی فرەنسۆ ھەریری ٢
ب- ڕاگرتنی ڕاھێنەر ( ڕەفیق سەعید ) ڕاھێنەری یانەی سۆران بۆ پێنج یاری داھاتوو ، ھەروەھا سزای دارایی بە بە بڕی ( 3,000000 ) سێ ملیۆن دینار و لەگەڵ ئەوەش ھەر یانەیەک بۆندیشی لەگەڵ واژوو بکات پێویستە ڕەزامەندی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان وەرگرێت .
ج- ڕاگرتنی ( بەختیار محمد ) ڕاھێنەری گۆڵپارێزانی یانەی سۆران تا کۆتایی وەرز ، ھەروەھا سزایی دارایی بە بڕی ( 250,000) دووسەد و پەنجا ھەزار دینار .
د- سوپاسی دەستەی کارگێڕی یانەی سۆران دەکەین ، ھەروھا سوپاسی بەڕێوەبەری پۆلیسی سۆران و سەرجەم کارمەندانی پۆلیس و ئاسایشی سۆران دەکەین .

2- سەبارەت بە یاری ( دەربەندیخان و پ.ھەولێر ) بڕیاردرابە :
أ- غەرامەکردنی یانەی دەربەندیخان بە بڕی ( 500,000 ) پێنج سەد ھەزار دینار .
ب- دووبارەنەکردنەوەی ئەم ڕەفتارانە ، بەپێچەوانەوە یاریەکانیان دەگواسترێتەوە بۆ یاریگەیەکیتر .

3- بانگھێشتکردن :
أ- بانگھێشتی یانە پلە ( دوو )ەکان دەکەین بۆ کۆبوونەوەی داھاتوو لە ڕۆژی چوار شەممە بەرواری 2021/3/24 کاتژمێر ( ١١:٠٠ ) ی پێش نیوەڕۆ .
ب- بانگھێشتی یانە پلە ( یەک )ەکان دەکەین ئەوانەی لە چوارگۆشەی زێڕینن ، لە ڕۆژی چوار شەممە بەرواری 2021/3/24 کاتژمێر ( ١٢:٠٠ ) ی نیوەڕۆ .
ج- بانگھێشتکردنی لاوانی یانە نایابەکان بە مەبەستی ئەنجامدانی تیروپشک بۆیان ، لە ڕۆژی چوار شەممە بەرواری 2021/3/24 کاتژمێر ( ١:٠٠ ) نیوەڕۆ .

4- بڕیاردرا بە دانانی ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە پێی پێویست لەو یاریانەی کە ھەستیارە
وەکو سەرپەرشتیاری گشتی .

5- سەرجەم سەرپەرشتیاران ئاگادار دەکەینەوە بۆیان نیە لە ڕۆژی یاریەکان یاوەری ستافی ناوبژیوانان بکەن .

6- بڕیاردرا بەھیچ جۆرێک نابێ سەرپەرشتیار و ناوبژیوان لە ھەمان شار بن .

یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages