
ئەمڕۆ هەینی لە هەردوو هۆڵەکانی یانەی ئەکاد عنکاوە و کۆڵێژی وەرزش لە زانکۆی سەڵاحەدین لەشاری هەولێر یارییەکانی گرد بوونەوەی دووەمی خولی بالەی یانە نایابەکانی عێراق بەڕێوەچوو.
لەیەکێک لەیارییەکاندا و لەیاریەکی بەهێزدا یانەی هەولێر و بەحری روبەرووی یەکتری بوونەوە ، لەیارییەکەشدا یانەی بحری توانی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێبهێنێت بە ئەنجامی 3 گێم بەرامبەر 2 گێم لە یانەی هەولێری بردەوە.
ئەنجامی یارریەکانی تریش بەم شێوەیە بوو.
پێشمەرگە 3 - سەناعە 0
شوڕتە 3 - حەبانیە 0
گازی باشور 3 - جەیش 0
چەند دیمەنێک لەیاری نێوان هەولێر و بەحری
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق