سابات سپۆرت - لەخولی نایابی یانەكـانی عێراق یـانەی زاخۆ لە نێو یاریگـای خۆی توانی سەركەوتن بەدەست بهێنێت بەرامبەر یـانەی مینا.
لەچوارچێوەی یارییەكـانی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق لەگەڕی 13 یەمینی خولەكەدا ، لە یاریگـای نێودەوڵەتی زاخۆ یـانەی زاخۆ بە دوو گۆڵی بەرامبەر گۆڵێك توانی شكست بەیـانەی مینـا بهێنێت .
گۆڵەكـانی یـانەی زاخۆ لەرێگەی یاریزان ( ئەمجەد وەلید لە خولەكەكـانی 35 و 82 ) تۆماركرا، تاكەگۆڵی یـانەی مینا لە خولەكی 27 لەرێگەی یاریزان سەیف جاسم تۆماركرا.
یانەی زاخۆ بەم سەركەوتنە كۆی خـاڵەكـانی بەرزكردەوە بۆ 21 خـاڵ لە رێزبەندی پێنجەم دەبیندرێت ، لەبەرامبەردا یـانەی مینا بەكۆكردنەوەی 11 خاڵ لەرێزبەندی 18 یەمین دەبیندرێت .
فۆتۆ : یـانەی زاخۆ
فۆتۆ : یـانەی زاخۆ
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق