راپۆرت : هەولێر و زاخۆ لە نێو یاریگـای خۆیان چاویان لەسەركەوتنە. - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2021/01/06

راپۆرت : هەولێر و زاخۆ لە نێو یاریگـای خۆیان چاویان لەسەركەوتنە.

سابات سپۆرت- هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ لە نێو یاریگـای خۆیان روبەرووی یـانەكـانی تەڵەبە و مینا دەبنەوە.

لەچوارچێوەی یارییەكـانی خولی نایابی یـانەكـانی عێراق لەگەڕی 13 یەمی خولەكەدا سبەی پێنج شەممە هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ لە نێو یاریگـای خۆیان روبەرووی یـانەكـانی تەڵەبە و مینا دەبنەوە.

كاتژمێر 2:15 ـی دوای نیوەرۆ بەكـاتی كوردستان یـانەی زاخۆ لە نێو یاریگـای نێودەوڵەتی زاخۆ روبەرووی یـانەی مینـای شاری بەسرا دەبێتەوە ، لەیاری رابردوو یـانەی زاخۆ لەگەڵ ئەمـانەی بەغدا بەبێ گۆڵ یەكسان بوو ، لە یارییكەی سبەشدا چاوی لەسەركەوتنە، لەبەرامبەردا یـانەی مینـای شـاری بەسرا دەیوێت لە نێو یاریگـای زاخۆ بەسێ خاڵ بگەڕێتەوە ، یـانەی مینا لە یاری ڕابردوو توشی شكستێكە گەورە بوو بەرامبەر یـانەی شورتە كاتێك بەچوار گۆڵ بەرامبەر دووگۆڵ شكستی هێنـا.

یـانەی زاخۆ بەكۆكردنەوەی 18 خـاڵ ڕێزبەندی شەشەمی گرتووە، لەبەرامبەردا یـانەی میـان بەكۆكردنەوەی 11 خاڵ ڕێزبەندی 17یەمینی خولەكەی گرتووە.

لەیارییەكی تردا كاتژمێر 4:15 یـانەی هەولێر لە یاریگـای فەرەنسۆهەریری روبەرووی یـانەی تەڵەبە دەبێتەوە ، یـانەی هەولێر لە یاری رابردوو لەگەڵ یـانەی نەفت بە گۆڵێك بۆ هەرلایك یەكسان بوو ، یـانەی هەولێر لەشەش یـاری رابردوو نەی توانیوە سەركەوتن بەدەست بهێنێت ، بۆیە لەنێو یاریگـای خۆی هەوڵی سەركەوتن دەدات لەبەرامبەردا یـانەی تەڵەبە دەیوێت قەرەبووی شكەستەكەی بەرامبەر یـانەی كەرخ بكـاتەوە كە بە ئەنجامی دووگۆڵ بەرامبەر گۆڵێك شكستی هێنـا بوو .

یانەی هەولێر بەكۆكردنەوەی 14 خاڵ رێزبەندی 13 یەمینی گرتووە ، لەبەرامبەردا یـانەی تەڵەبە بەكۆكردنەوەی 15 خاڵ رێزبەندی 12ەمینی گرتووە .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages