سابات سپۆرت - لەخولی نایابی یانەكـانی عێراق یـانەی هەوەلێر لە نێو یاریگـای خۆی توانی سەركەوتنێكی گەورە بەدەست بهێنێت بەرامبەر یـانەی تەڵەبیە.
لەچوارچێوەی یارییەكـانی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق لەگەڕی 13 یەمینی خولەكەدا ، ئێوارەی ئەمـرۆ پێنج شەممە لە یاریگـای نێودەوڵەتی فەرەنسۆهەریری یـانەی هەولێر گۆڵبارانی یـانەی تەڵەبەی كرد ، توانی بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام شكستی پێبهێنێت .
گۆڵەكـانی یـانەی هەولێر لەرێگەی یاریزانـان ( بەرزان شێرزاد دوو گۆڵ ، شێركۆكەریم دوو گۆڵ و گۆلێك ئەركـان ئەمیر )
یانەی هەولێر بەم سەركەوتنە كۆی خـاڵەكـانی بەرزكردەوە بۆ 17 خـاڵ لە رێزبەندی هەشتەیەمین دەبیندرێت ، لەبەرامبەردا یـانەی تەڵەبە بەكۆكردنەوەی 15 خاڵ لەرێزبەندی 13 یەمین دەبیندرێت .
فۆتۆ سابات سپۆرت
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق