یەکێتی تۆپی پێی عێراق بەفەرمی کاتی دەستپێکردنی خولی نایابی عێراقی راگەیاند - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2020/09/10

یەکێتی تۆپی پێی عێراق بەفەرمی کاتی دەستپێکردنی خولی نایابی عێراقی راگەیاند


بەفەرمی دەستەی کاتی بۆ بەرێوەبردنی کارەکانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بریاریدا رۆژی (٢٥-١٠-٢٠٢٠) خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی بۆ وەرزی (٢٠٢٠-٢٠٢١) بەرێوەدەچێت.

خولەکە بەشێوازی دوو قۆناغ ئەنجام دەدرێت و دوو یانە بۆ خولی پلە یەکی عێراق دادەبەزێت و یانەی خاوەن پلەی (١٨) یاری لەگەڵ یانەی خاوەن پلەی سێیەمی خولی پلە یەکی عێراق یاری دەکات بەمەبەستی دیاریکردنی ئەو یانەیە، کە لە وەرزی (٢٠٢١-٢٠٢٢) یاری دەکات و ھەروەھا خاوەن پلەی یەکەم و دووەمی خولی پلە یەکی عێراق راستەوخۆ بۆ خولی پلە نایاب سەردەکەوێت.

دەرباری گواستنەوەی یاریزانان فیفا بەفەرمی بریاریدا ماوەی گواستنەوەی یاریزانان لە خولی عێراق بۆ رۆژی (٦-١٠-٢٠٢٠) درێژکردووە بۆ ئەوەی یانەکان بتوانن تا ئەم کاتە گرێبەست لەگەڵ یاریزانەکان مۆربکەن.




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages