یانەی ھەولێر دەستەی راھێنەرانی تیپی لاوانی بەشداربوو لە خولی نایابی عێراق دەستنیشانکرد - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2020/09/11

یانەی ھەولێر دەستەی راھێنەرانی تیپی لاوانی بەشداربوو لە خولی نایابی عێراق دەستنیشانکرد


سابات سپۆرت - پێگەی فەرمی یانەی وەرزشی هەولێر دەستەی راھێنەرانی تیپی لاوانی بەشداربوو لە خولی نایابی عێراق ڕاگەیاند .

دەستەی راھێنەران پێکھاتووە لە ( ئەحمەد مناجد) راھێنەر و ( ئەحمەد شوکر) یاریدەدری راھێنەر و ( دیدار حامد) راھێنەری گۆڵپارێز.

لەلێدوانێکی تایبەت بە سابات سپۆرت ( ئەحمەد شوکر) یاریدەدری راھێنەر لاوانی هەولێر ڕایگەیاند ؛ کۆمەڵێک یاریزانمان هەیە، پێویستیمان بەچەند یاریزاۆێکی ترە تابتوانین تیپێکی بەهێز دروستبکەین


دەستەی راھێنەران ئاگاداری سەرجەم ئەو یاریزان و گۆڵپارێزانە دەکاتەوە، کە ئارەزووی یاریکردنیان ھەیە لە یانەی ھەولێر بۆ خولی نایابی عێراق لەسەر ئاستی لاوان و لە دایکبووی ساڵی (٢٠٠٣) بەرەو سەرەویە رۆژی یەکشەممە کاتژمێر (٤)ی ئێوارە لە یاریگەی دووەمی شەھید فرانسۆ ھەریری ئامادە بەمەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە و دەبێت یاریزانەکان گشت پێداویستییەکانی خۆیان بێنن.

یارییەکانی خولی لاوان لە ھەمان کاتی خولی نایاب ئەنجام دەدەرێت بەشێوازی خول بۆ یەک قۆناغ و یارییەکانیش پێش یارییەکانی تیپی یەکەم ئەنجام دەدرێت.

وا بریارە رۆژانی (٢٩) و (٣٠)ی ئەم مانگە لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی عێراق تیروپشکی خولی نایاب و جامی عێراق رابکێشرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages