مەرسیلیا داوا دەكات نێیمار 20 یاری رابگیرێت - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2020/09/23

مەرسیلیا داوا دەكات نێیمار 20 یاری رابگیرێت

یانەی مەرسیلیا دوپاتی كردەوە بەڵگەی تەواویان لەبەردەستە كە نێیمار دا سیلڤای ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان وشەی رەگەزپەرستی بەرامبەر بە هیرۆتی ساكای یاریزانی یانەكەیان بەكارهێناوە.

یاری مەرسیلیا و پاریس سان جێرمان رووداوی زۆری بەخۆوە بینی كە 5 یاریزان بەكارتی سوور كرانە دەرەوەو بەهۆیەوە چەند یاریزانێك راگیران و 2 كەیسیش لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكرێت.

یەكێك لەو 2 كەیسە تایبەتە بە رەگەزپەرستی كە پاریس سان جێرمان پێیان وایە نێیمار رووبەڕووی وشەی رەگەزپەرستی بۆتەوە لەلایەن ئەلڤارۆ گۆنزالێز و گرتە ڤیدیۆییەكانیش ئەمە دوپات دەكەنەوە.

بەڵام مەرسیلیا ئاشكرای كرد كە وێنە و ڤیدیۆیان لایە كە نێیمار بە شێوەیەكی رەگەزپەرستانە مامەڵە لەگەڵ ساكای یاریزانی یانەكەیان دەكات.

ئاژانسی هەواڵی فەرەنساش دوپاتی كردۆتەوە كە نێیمار چەند وشەیەكی شەرمەزاركەرانەی بەرامبەر بەو یاریزانە بەكارهێناوەو تەنانەت ئەو یاریزانەی بە هاورەگەزباز لەقەڵەم داوەو سوكایەتی پێكردوە.

بەپێی سەرچاوەكانیش هەواڵیش رەنگە بەهۆی ئەمەوە نێیمار لێكۆڵینەوەی لەگەڵ بكرێت و بەپێی یاسای فەرەنسا هەر گاڵتەپێكردنێك بە نەژاد و ئایدۆلۆژیا و سێكسی ئەوا سزاكەی 9 بۆ 10 یاری راگرتنە.

مەرسیلیاش داوای دەكات نییمار لە رووداوەكەی ئەلڤارۆ 10 یاری رابگیرێت و بەهۆی سوكایەتی كردنیش بە ساكای 10 یاری تر رابگیرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages