
یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە بۆ رێزلێنان لە كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پێشووی یانەكە بڕیاری دا ناوی ئەكادیمیای یانەكە بگۆڕێت و ناوی بنێتێت كریستیانۆ رۆناڵدۆ.
كریستیانۆ لە ریزی ئەو یانەیە پێگەیشتووەو نزیكەی 20 ساڵ بەر لە ئێستا لەو ئەكادیمیا دەرچووەو پەیوەندی بە تیپی یەكەمی یانەكە كردوە دواتریش ساڵی 2003 ریزی سپۆرتینگی جێهێشتوەو پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یونایتد كردوەو لەماوەی 17 ساڵی رابردووش ژمارەیەكی زۆری نازناوی بردۆتەوەو چەندین ریكۆردیشی نووسیوەتەوە.
یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە بەیاننامەیەكی بڵاوكردۆتەوە تیایدا هاتووە: ئەو ماڵەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ تیایدا پێگەیشت ناوی ئەوی لێدەنرێت، وەكو رێزلێنان لەو منداڵەی لەو ماڵەوە بووە باشترین یاریزانی مێژووی پرتوگال ئیدارەی یانەكە بڕیاری دا ناوی ئەكادیمیای یانەكە بكات بەناوی ئەوەوە كە 20 سال بەر لە ئێستا لەو ئەكادیمیا دەرچوو.
یانەكە ئاماژەی بەوە داوە بەو شێوەیە ناوی مەزنترین یاریزان كە لەو ئەكادیمیایە دەرچووە بە نەمری دەمێنێتەوە و دەبێتە سەرچاوەیەكی ئیلهامبەخش بۆ هەموو ئەو لاوانەی پەیوەندی بە ئەكادیمیاكەوە دەكەن تا هەوڵ بدەن هەمان سیناریۆی ئەو دووبارە بكەنەوە.
رۆناڵدۆ لە تەكەنی 12 ساڵی لە ساڵی 1997 چووەتە ئەكادیمیای سپۆرتینگ لیشبۆنەو دوای دەرچوون لەو ئەكادیمیایە 5 تۆپی ئاڵتونی تایبەت بە باشترین یاریزانی جیهان و 5 نازناوی چامپیۆنس لیگ و یۆرۆ و نەیشنس لیگی بردۆتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق