لەم كۆتايانە دەبينين تاتۆ بوە بەشتێكى باو لە نێو زۆربەى خەڵك و وەرزشوانان ،جەستەى ياريزانان دەبينين كە چۆن كوتراوە جۆرەها چەشنى جياواز كە خاوەنەكەى هەست بەجوانى دەكات كە هەندێك لەو تاتۆيانە پەيوەستە بەكەسايەتى و هەندێكى بە هوونەرى و مێژووى و يادەوەرى وە هەندێك ياريزان وا مامەڵە دەكات كە ئەنما شتێكى سادەيەو كە ڕەنگبێت زۆربەيان نەزانن كاريگەرێە نەگتڤەكەى چەن خراپە لەسەر تەندرووستيان بەشێوەيەكى گشتى كە لەراستيدا بەقەد نەشتەگەريەكى بچووگ كاريگەرى هەيەو لەچەند شوێنكى چەستە دوو بارە دەبێتەوە كە هەندێكيان لەژێر چاودێرى تەندرووستى نەكراوە بۆيە لێرە دێنە سەر تاتۆ و پرۆسەى ئارەق كردن .
لە كاتى ڕاهێنانى وەرزشى كۆمەڵێك پرۆسەى فسێۆلۆجى و كيمياوى روودەدەن كە بەرێگاياندا ووزە بەرهەم دێت و كارى جووڵەى ماسوولكەى ئەنجام دەدرێت كە لەگەڵيدا گەرمى بەرهەم دێت لەناو جەستە كە دەبێت جەستە قووتار بێت لەو گەرميە و فڕێدادە دەرەوە ، وە پرۆسەى ساردكردنەوەى جەستەو قووتار بوون لەگەرمى بەرپرسيارێتى رژێنى ئارەقەى كە كارى خۆى ئەنجام دەدات لەهەر كاتێك جەستە گەرماى بوو بۆيە ئارەقە كردن و بڕى ئەو ئارەقە زۆر گرنگە بۆ رێكخستنى پلەى گەرمى جەستە لەناوەوە ، هەروەها ئارەقە كردن يارمەتى دەرە بۆ لەناوبردنى زۆر شتى خەراپ لەسەر جەستە چونكە رژێنى ئارەقە بەشێكە لە كۆئەندامى ميز .

بۆيە ئەو رژێنەى ئارەقە كە دەيرژنێت و كارى ساردكردنەوەى جەستە دەكات ڕێك دەكەوێتە ژێر پێست بە هەمان قوولى ئەو حبرەى كە تاتۆكەى لێ نەخشراوە وە ئەو حبرە كۆمەڵێك مەوادى كيمياوى تێدايە لەوانە ئەلەمنێۆم وە بوونى ئەلەمنێۆم لە ڕژێنى ئارەقە ئەبێتە هۆى كرژبوونەوەى رژێنەكانى ئارەقە ئەمەش واتا كاريگەرى هەبوو لەسەر كارى رژێنى ئارەقە وە بەپێى راڤەى پزيشك (غارزون) دەڵێت بۆ ئەوەى تاتۆيەك بكوتى پێوستە ئەو دەرزيە (3 بۆ 5) ملمتر بچەقێنى كە ئەمەش هەمان قوولى رژێنى ئارەقەيە . بۆيە پرۆسەى تاۆ دەبێت چەندها كون بكەيت لەسەر پێست بۆئەوەى ئەو نەخشەيە بكێشيت كە ئمەش كاريگەرى دەبێت لەسەر ئەو رژێنانە و كارەكەى تێك دەدات وە دەبێتە هۆى درووست بوونى گرفتى تەندرووستى بۆ جەستەى ياريزان لە هەمان كاتدا كاريگەرى دەبێت لەسەر كارامەيى ياريزان بە هۆى لەكار كەوتنى بەشێكى ئەو رژێنانە.

وە لە نۆژينەوەيكدا (د.مورى لوبتكيمير) پرۆفيسۆر لە زانستى كارى ئەندامەكان و تەواو كارى زانستى تەندرووستى لە كۆلێژى ئەلما ى ميشيگان كە لەگەڵ تيمكەى ئەنجانيان دا بە ناوى ( بەراورد كارى لە كارە ئارەقە كردن لەو شوێنانەى جەستتە كە تاتۆى لەسەرە و ئەو شوێنانەى تاتۆى لەسەر نى يە ) ، كە لەسەر (10)گەنج ئەنجاميان دا كە تاتۆيان كێشاوە لەبەشى سەرەوەى جەستەيان كە توێژەران ووزەبەخشى كيماويان بەكار هێنا بۆ زياتر جوولآندنى رژێنەكانى ئارەقە .
ئا لەم سەرو بەندەدا د.مورى دەڵێت ئەمە يەكەم تۆژينەوەيە لەو جۆرە كەكرا بێت وە لەئەنجامەكەيدا دەركەوت بڕى ئەو ئارەقەى لە شوێنى تاتۆ نەخشێنراوەكە نيوەى ئەو شوێنە بوو كە تاتۆى لەسەر نەبوو .

پزيشكى نەخۆشێكانى پێست (ئەغناسيو سانشيز) دەڵێت حبرى ئەو تاتۆيە ئىتوتنێت بگواسترێتەوە لەپێستەوە بۆ رژێنى ليمفاوى وەرەنگبێت ئەم شلەيە بگاتە شوێنى تريش لەجەستەدا بۆيە هەرچەند بڕى ئەو تاۆيە زياد بێت ئەوەندە ئەگەرى تووش بوون و لاوازى زياتر دەبێت (مچاعفات) لە ئايندەيەكى نيزيكدا لەوەش هەوكردن كە بەرێگاى بەكتريا روو دەدات وەك بەكترياى عنقودى بۆيە بە هۆى ئەو وێنانەى تاتۆيە چەندها نەخۆشى تۆماركراوە وەك ( نەخۆشى كەمى بەرگرى جەستە و هەوكردنى جگەرى ڤايرۆسى جۆرى B وە رەنگبێت ببێتە هۆى نەخۆشى هەستەوەۆى پێست و خورشت و زياتر ترسناكى شێرپەنجە بەپێى راپۆرتێكى ئەمريكى (Net doctor) وە لەتۆژينەوەيەك كە لە ناوندى پزيشكى زانكۆى نيويۆرك ئەنجام دراوە دەركەوتوە (6%) ئەوانەى تاتۆيان داناوە تووشى خوورشتێكى زۆر بوونە وە بۆتە هۆى ئەستوور بوون بۆ ماوەيەكى درێژ لە (4 مانگ تا چەند سالێك) بەردەوام بووە چوونكە زۆر جار ئەوە حبرەى كە بەكارى دەهێنن بۆياغى ئۆتۆمبێڵە يان بۆياغى مۆبايلە ...

وە لە بەريتانيا قەدەغەيە يەكێك خوێن ببەخشێت و تاتۆى هەبێت ئيلا دەبێت چوار مانگ بەسەر ئەو تاتۆيە تێپەر بووبێت ئەوجا رێگە پێدراوە ، وە زانياين هۆشدارى دەدەنە ياريزانان كە بەهێچ شێوەيەك تاتۆ وێنە نەكەن بەتايبەت لەكاتى قۆناغى ئامادەكردن هەروەها لە پێش يارى و خوولەكان چوونكە لەو كاەتدا ئەستەمە ياريزان بتوانێت ئاست پێشكەش بكات .
نووسينى پرۆفيسۆر.د.جەبار رحێمە / زانا لە لێژنەى ئۆڵەمپى قەتەرى
وەرگێرانى بەكەمێك دەستكارێوە پ.ي.د.نهاد ايوب قادر / زانكۆى كۆيە
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق