وەرزش،دەکرێت بەدوو جۆرەوە. - سابات سپۆرت

دواین بابەت

Post Top Ad

2020/07/25

وەرزش،دەکرێت بەدوو جۆرەوە.


١. بەهەناسەوە:
جۆری یەکەم وەک لەناوەکەی خۆی دیارە پێکدێت لەو وەرزشانەی لەکاتی کردنیدا دەتوانیت بەئاسانی هەناسە بدەیت و قسەشی تیابکەیت وەک ڕۆشتنی خێرا، مەلە، پاسکیل لێخوڕین وهتد.
باشتر وایە لە ٤٠ چل خولەک کەمتر نەکرێت چونکە تا نیو سەعات ئەوشەکرە بەکاردێت کە لەناو ماسوولکەکاندا هەڵگیراوە و دواتر دەست دەکرێت بە بەکارهێنانی چەوری، باشتر وایە لەکاتی دەستپێکردنی وەرزش هەفتەی دووجار بکرێت ومانگانە ڕۆژێک زیادبکرێت تا ٤ ڕۆژ لەهەفتەیەکدا، سوودی هەیە بۆلەش بەگشتی و یارمەتیت ئەدات بۆ ڕێک کردنەوەی لەش.

٢. بەبێ هەناسە:
ئەمیش وەک ناوی خۆی واتا لەکاتیکردنیدا ناتوانیت هەناسە بەڕێکوپێکی بدرێت، وەک بەرزكردنەوەی قورسایی و بازدان و ڕاکردن زۆر بەخێرایی و دووبارە کردنەوەی وەرزشەکان بەخێرایی.
باشتر وایە لە ٢٠-٤٠ خولەک بکرێت(زۆرترین کاتژمێرێک). دوای ٢٤-٤٨ کاتژمێر دەست دەکات بەکارهێنانی چەوری، وەبەگشتی سودی هەیەبۆلەش و بەتایبەتی بۆکۆئەندامی هەناسە و دڵ سودی زۆری هەیە.


د.ئامانج حەسەن
پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و دەمار و بڕبڕەی پشت

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Bottom Ad

Pages